کەمپێکی نوێ بۆ پەنابەرانی کەمپی مۆریا لە یۆنان دروستدەکرێت کە لەچەندڕۆژی ڕابردودا ئاگری گرتبو.
ئاوێنە، زریان محەمەد: هیوا خدر، نوێنەری فدراسێۆنی پەنابەران لە وڵاتی تورکیا بە ئاوێنەی ڕاگەیاند"بە چاودێری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان و بە هاوکاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR و ڕێکخراوی کۆچی نیودەوڵەتی کەمپێکی نۆیی کاتی بۆ سێ هەزار پەنابەری کەمپە سوتاوەکەی (مۆریا) لە دورگەی لیسڤۆس لە ناوچەی (ییسا) دروستکرا."
ڕاشیگەیاند"بەڵام سەرۆکی شارەوانی میتیلی (ستراتیس کیتلیس) دژایەتی خۆی بۆ دروستکردنی کەمپی نوێ بۆ پەنابەران دەربڕی و ڕایگەیاند سیاسەت و هەڵوێستی شارەوانی کەمکردنەوەو دەرکردنی پەنابەرانە لە دانیشتوانی ناوچەکەو دورگەکە."
ئاماژەی بەوەشدا کە سەرۆکی شارەوانی میتیلی تەئکیدی کردۆتەوە ڕێگەنادەن و کاردەکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو کەمپە.