بۆمبێك بە كاروانێكی ھاوكاری لۆجستی ھێزەكانی ھاوپەیماناندا تەقییەوە
  2020-09-13       379       

بۆمبێك بە كاروانێكی ھاوكاری لۆجستی ھێزەكانی ھاوپەیماناندا تەقییەوەو كەسێك بریندار بوو.

لە بەیاننامەیەكدا شانەی میدیایی جەنگی عێراقی بڵاوی كردووەتەوە، لە گوندێكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی ھاوكاری لۆجستیدا تەقیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئەنجامدا زیانی ماددی گەیشتووەتە یەكێك لە بارھەڵگرەكان و شۆفێرەكەشی بریندار بووە كە ھاووڵاتییەكی عێراقییە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە ھێرشكردنە سەر ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق زیادیكردووە، لەم ماوەیەشدا لە چەند شارێك ھێرش دەكرێتە سەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی ھاوكاری لۆجستی دەگەیەننە ھێزەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی. چەكدارانی حزبوڵڵای عێراقی بەو ھێرشانە تۆمەتبار دەكرێن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×