سوپای عێراق: گەورە تیرۆریستێكی داعش كوژرا
  2020-09-14       564       
سوپای عێراق رایگەیاند کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی دابەزندنی ئاسمانیی هێزەكانی دژەتیرۆردا بە پاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە رۆژئاوای ئەنبار، گەورە تیرۆریستێكی داعش كوژراوە و گەورە تیرۆریستێكی دیكەیش دەستگیركراوە.
 
ئاوێنه‌: شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە لەسەر فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، یەكەكانی دژەتیرۆر لەگەڵ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، ئۆپەراسیۆنێكی دابەزاندنی ئاسمانییان لە قەزای روتبە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، تیرۆریستێك كە پاڵپشتی دارایی پێشكەش بە داعش دەكرد كوژراوە و گەورە تیرۆریستێكی دیكەیش دەستگیركراوە.

ئاماژە بەوەیش دراوە كە دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە، هێزەكانی دژەتیرۆر و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، گەڕاونەتەوە بنكەكانیان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×