2020-09-16   954     
فازیل میران، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژە بەوە دەکات به‌م زووانه كۆبونه‌وه‌ی فراوانی پارتی و یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئەو دەلێت "ئێستاش پارتی چاوه‌ڕێی یه‌كێتییه بۆ سازكردنی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه، سەبارەت بەسه‌ردانه‌كه‌ی كازمیش بۆ هه‌رێم ده‌ڵێت "سه‌ردانێكی باش بوو، به‌ڵام خۆنواندن و خۆهه‌ڵكێشانی تێدا بوو".
ئاوێنه: له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، فازل میرانی رایگه‌یاند "به‌م زووانه كۆبونه‌وه‌ی فراوانی پارتی و یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام ئێستا چاوه‌ڕێی یه‌كێتی-ن"، ئاشكراشیكرد كه " نیازێكیش هه‌یه بۆ كۆبونه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم".
سەبارەت بەپەیوەندیشیان لەگەڵ یەکێتی، دەڵێت "ئێمه ده‌سته‌یه‌كمان هه‌یه له‌لای ئێمه‌وه به‌ڕێزان كاك هۆشیار زێباری و كاك محمود محمد و كاك علی حسین سورچی ، له‌لای براده‌رانی یه‌كێتیه‌وه جه‌نابی كاك باڤڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی، ڕزگار علی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانیان لیژنه‌یه‌كی هه‌میشه‌یییه، ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كان و گرفته‌كانی ئێمه و یه‌كێتی له‌نێوان ئه‌م دوو لیژنه‌یه‌دایه، كۆبونه‌وه‌یه‌كیان كرد له‌دووكان، كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوو ، كۆمه‌ڵێك بڕیاریاندا، بڕیاره‌كان په‌یوه‌ندی به چۆنیه‌تی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ئیشی ستراتیجی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت به‌ته‌وافق بكرێت، له‌سۆشیال میدیا ئه‌و توند و تیژیه‌ی كه هه‌بوو به‌شێكی "مه‌دروس" و به‌شێكی "نامه‌دروس"، ئه‌ویش من ناڵێم بنبڕبووه توندییه‌كه نه‌ماوه، تیژیه‌كه خه‌ریكه بڕێك كۆده‌بێته‌وه، چاوه‌ڕوانی براده‌رانی یه‌كێتی ده‌كه‌ین "ئینشاالله" به‌م نزیكانه ئه‌و لیژنه‌ی به‌رده‌وامی كاری خۆی ده‌كات، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانتر ده‌كه‌ین له‌و لیژنه‌یه به‌به‌شداریكردنی هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو حیزب ئینجا چ له‌پێش كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كان بێت له‌باره‌گای سه‌رۆكی هه‌رێم یان كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كان له‌دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی كه ئه‌ویش هه‌ر له‌باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به‌كاتی كۆبونه‌وه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی وه كۆبونه‌وه‌ی فراوانی لایه‌نه‌كان؟ میرانی ده‌ڵێت" پێم خۆشه ئه‌و پرسیاره له كاك هۆشیار بكه‌یت چونكه ئه‌و فایله له‌ده‌ستی ئه‌ودایه، من جاره‌كه‌یتر وتم دوای جه‌ژن كۆبوونه‌وه ده‌بێت، نه‌بوو من نازانم كات دابنێم به‌ڵام ئه‌و كاك هۆشیار لیژنه‌ی تایبه‌ته."
دەشڵێت "كێشه‌ی پارتی و یه‌كێتی زۆرن، كێشه‌ی كۆنن هی ده‌ساڵ و بیست ساڵیش نییه، نه ئه‌وه‌ی له‌دڵی پارتیدایه كه به‌سه‌ر یه‌كێتی بێت جێبه‌جێده‌بێت نه ئه‌وه‌ی كه له‌مێشكی یه‌كێتیدایه كه به‌سه‌ر پارتی بێت جێبه‌جێده‌بێت ئه‌م دوو شته ده‌بێت هه‌ردووكیان له مێشكی خۆیان ده‌ربهێنن قه‌ده‌ر وایه ده‌بێت پێكه‌وه یه‌كتری قبوڵ بكه‌ن و پێكه‌وه بژین."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی چی له‌دڵی پارتیدایه وه چی له مێشكی یه‌كێتیدایه (وه‌ك خۆت ده‌ڵێیت)؟ فازڵ میرانی وتی" له‌وانه‌یه هه‌ریه‌ك له‌وانه بیه‌وێت ئه‌وی تر نه‌مێنێت، به‌ڵام بیانه‌وێت و نه‌یانه‌وێت هه‌ردوكیان ده‌مێنن چونكه نه‌خۆیان پێیان ده‌كرێت و نه‌بڕیاری خۆیانه له‌ساڵی 1964 وه هه‌تا ئێستا ده‌وڵه‌ته هه‌رێمییه‌كان بڕیاریانداوه كه‌یه‌ك سه‌ركردایه‌تی له بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد و كوردستان نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و درزه‌ی هه‌یه له‌نێواندا هه‌یه ئینجا ئه‌وه یه‌كێك بووه له‌هۆكاره‌كان كه "ئینشیقاقه‌قه‌ی" 1964له‌پارتیدا بوو "به‌ڕه‌حمه‌ت بن مام جه‌لال و مام برایم" چۆن به‌لایه‌كه‌وه‌كه‌وتن و "جه‌نابی بارزانی-ش" به‌لایه‌كی تره‌وه پاشان ئه‌وانه چوونه ناو حكومه‌ت و ئێمه ماینه‌وه له‌شۆڕش و به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ردوولامان هه‌وڵمان نه‌داوه ئه‌مه له‌مێشكی نه‌وه‌ی تازه‌ی لایه‌نگران و ئه‌ندامانی هه‌ردوو حیزب ده‌ربهێنین، ناو به‌ناو نوێ ده‌بێته‌وه ده‌بێت ئێمه ده‌ست له‌سه‌ر برینه‌كان دابنێین ئه‌مه‌یه هۆكاره‌كه‌ی هۆكاری لاوه‌كیش هه‌ن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌رێكی گشتی له‌سه‌ر وه‌زیرێك كه زۆر كاریگه‌ریان نابێت."
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر؟ سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت " گۆڕان شه‌ریكی ئێمه‌یه له په‌رله‌مان و له حكومه‌ت شه‌راكه‌ت ئه‌ركی هه‌یه و مافی هه‌یه، به‌ڕاستی ناكرێت نه‌ئێمه و نه‌یه‌كێتی و نه‌گۆڕان له‌سه‌ر به‌ڕه‌كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا بین و له‌ژێر به‌ڕه‌كه له ئۆپۆزیسیۆن بین، "شه‌راكه‌ت ئیستحقاقی" خۆی هه‌یه هه‌م له‌ئه‌رك و هه‌م له‌مافه‌كان. مرۆڤ ئه‌گه‌ر شه‌ریكی یه‌كتربن گله‌یش له یه‌كتری ده‌كات، حه‌قه وه‌زیره‌كانی هه‌موولا كێبڕكێیان بێت كه كێ زیاتر وه‌زاره‌ته‌كه‌ی باشتر بكات و كێ زیاتر خزمه‌تگوزاری به حكومه‌ته‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن."
ده‌رباره‌ی ڕه‌خنه‌كانی به‌شێك له‌یه‌كێتی و گۆڕان، فازڵ میرانی ده‌ڵێت" به‌ڕاستی بڵێم وه‌ڵا ئه‌وه به‌دڵمان نییه به‌ڵام ئه‌مه نابێته هۆكاریش ئێمه له‌یه‌ك هه‌ڵستینه‌وه چونكه ئه‌م حیزبانه هه‌مووی كێشه و گرفتی ناوخۆیان هه‌یه ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان هه‌یه گوێ نادات به‌جڤاتی نیشتیمانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان هه‌یه له‌به‌غداد گوێ نادات به سیاسه‌تی حیزبه‌كه‌ی له‌وانه‌یه لای ئێمه تاك به‌تاك ئه‌گه‌ر هه‌بێت زۆر كه‌مه ئه‌مه خۆهه‌ڵكێشان نییه به‌ڵام هه‌ر حیزبێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، ئه‌و مه‌ركه‌زیه‌ت و دیموكراتیه‌ی یه‌كتریان به‌ستووه له‌ناو ئێمه‌دا له‌ناو حیزبه‌كانی تردانییه، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئێمه زۆر دیموكراتی ترین له پارتی، به‌بۆچوونی من "بێ ئیلتیزامی" مانای دیموكراتیه‌ت نییه "ئیلتزامه‌كردنی مه‌ركه‌زیه‌ت" مانای دیكتاتۆریه‌ت نییه ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌و بێ ئیلتیزامه‌یه ئازادی ڕاده‌ربڕینه ئازادی راده‌ربڕین له‌چوارچێوه‌ی ڕێكخستنه‌كه‌دا ده‌بێت، بۆ نمونه من ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتیم بۆچونێكم هه‌یه ده‌بێت له‌ناو كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیدا ئه‌و بۆچوونه بڵێم به‌ڵام كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه ده‌رچووم من پابه‌ندم به‌و بڕیاره‌ی كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه هه‌یه، ناكرێت له ڕاگه‌یاندن بچم بڵێم "وه‌ڵا" پارتی وا ده‌كات به‌ڵام بۆچوونی من وایه ئه‌گه‌ر بۆچوونی تۆ وایه بۆ له‌ناو ئه‌و حیزبه دایت."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی تاچه‌نده دروسته ده‌وترێت پارتی دیموكراتی كوردستان نیگه‌رانی گه‌یاندۆته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عیراق له‌باره‌ی لێدوانه‌كانیان كه‌خۆیان ده‌ڵێن دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه؟ له‌وه‌ڵامدا سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی" خۆزگه هه‌ر دژی حكومه‌تی هه‌رێم بن به‌ڵكو هه‌ر دژی هه‌رێمه‌كه‌ن، كێشه‌ی به‌دبه‌ختی كورد له‌وه‌دایه بچن به‌حكومه‌تی عێراقی بڵێن ئه‌و فیدڕاڵیه‌ته ڕه‌تبكه‌نه‌وه باسیسته‌می پارێزگاكان بێت و جارێكی تر ئه‌م هه‌موو خوێن و ڕاپه‌ڕین و ئه‌و هه‌موو ئیمتیازه‌ی قه‌ومی كه هه‌مانه نه‌مێنێت به‌ڵی ئه‌مڕۆ بارودۆخی ئابوریمان خراپه ئه‌وه بابه‌تێكی تره ئه‌م نیمچه ئازادییه‌ی كه‌هه‌مانه نه‌جاشایه‌تی هه‌یه و نه موخابه‌راتی هه‌یه ئه‌مه نرخی نییه له‌ڕووی مه‌عنه‌ویه‌وه، ئه‌مه باشه یان ڕۆڵه‌كانی ئێمه ببنه جه‌یش شه‌عبی و جاش و بیكوژن و پرسه‌كه‌شیان قه‌ده‌غه بكرێت."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان بۆچی تائێستا پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی (لاهوڕی شێخ جه‌نگی) كۆنه‌بۆته‌وه ئایا دان به‌هاوسه‌رۆكیدا نانێن؟ له‌وه‌ڵامدا فازڵ میرانی وتی" مه‌بده‌ئێك هه‌یه له یاسادا پێی ده‌ڵێن "علاقه‌ی سه‌به‌بی" كه‌یه‌كێك شتێكی خراپی كردووه به‌په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێمه‌ی به‌و كه‌سه به‌ڵام نه‌دۆستایه‌تی هه‌میشه‌یی هه‌یه و نه‌دوژمنایه‌تی هه‌میشه‌یی هه‌یه، ئێمه‌و برایانی شیوعی و سۆشیالست و یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و كۆمه‌ڵ دنیایه‌ك كێشه و یه‌كتر كوشتن و بڕین خۆ ئێمه نابێت ئه‌سیری دوێنێ بین ئێمه ده‌بێت ئه‌سیری ئه‌مڕۆ بین و به‌ره‌و سبه‌ینێ بڕۆین."
ده‌رباره‌ی بۆچوونی كورده‌كان به‌گشتی و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی سەبارەت بەهەڵبژاردن، میرانی دەڵێت "یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌دڵی ئێمه نییه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه داین هه‌ر پارێزگایه‌ك بازنه‌یه‌ك بێت به‌ڵام براده‌رانی شیعه زۆرینه‌ی خۆیان زه‌مانه‌ت كردووه له یاسای یه‌كه‌مه‌وه ئێستا ده‌یانه‌وێت بیكه‌نه‌وه یه‌كه‌ی بچوكتر له پارێزگا، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ده‌نگی كه‌س نه‌فه‌وتێت حه‌قه عێراق هه‌مووی یه‌ك بازنه بێت به‌ڵام سیسته‌می زۆرینه و كه‌مینه هه‌یه له‌په‌رله‌مان وه نه‌یه‌ك ڕیزی سوننه و نه‌یه‌ك ڕیزی كورد ئه‌م یاسایه ده‌رباز بووه، ئه‌مڕۆ مه‌رجی شیعه و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پاڵپشتی ئه‌وه‌یان كرد له‌حوزه‌یرانی ساڵی 2021 هه‌ڵبژاردن بكرێت به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها وتنه چونكه ڕووداوه‌كان بڕیار ده‌دات خه‌ڵكی تر بڕیار نادات ڕووداوه‌كان بڕیار ده‌دات ئایا هه‌ڵبژاردن ده‌بێت یان نا به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیشی نه‌بین بڕوا ناكه‌م به‌و بارودۆخه‌ی كه عێراق تێیدایه، ئێستا چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئێمه له كوردستانیه‌ك بین و هه‌وڵ بده‌ین ئه‌گه‌ر یه‌كڕیزیش نه‌بین به‌ڵام یه‌ك هه‌ڵوێست ببین به‌رامبه‌ر به په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌غداد."
دەربارەی " سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ کوردستان، میرانی دەڵێت "من ناتوانم به‌ناوی سه‌ركردایه‌تی هه‌موو كورد قسه بكه‌م به‌ڵام وه‌كو خۆم هاتنه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كوردستان شتێكی باش بووه ئه‌وانی تر پێش ئه‌و نه‌هاتن . لایه‌نێكی(show off -خۆ هه‌ڵكێشان و خۆ نمایشكردنی " تێدابوو چوونه ناو خه‌ڵك ئه‌گه‌ر پاره‌ی جوتیاره‌كانی 2016 و 2017 و 2018 بدات ئه‌وكات با جوتیاره‌كان بڵێن ده‌نگت پێ ده‌ده‌ین. خه‌ڵكێك هه‌یه پارتی و یه‌كێتی خۆش ناوێت ئنجا له‌به‌رخراپی ئێمه‌یه یان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی چاوه‌ڕوانیه‌كی نادروستیان هه‌یه له‌م سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ر واشیان به عه‌بادی وت، عه‌بادی هات بۆ كوردستان وتی مووچه‌ی سلێمانی ده‌ده‌م نه‌كه‌س ئاماده بوو نه‌مووچه‌ی سلێمانیشی دا، ئه‌مه ده‌كه‌وێته خانه‌ی كار و كاردانه‌وه هیچ لایه‌نێكی لێكدانه‌وه‌ی مه‌نتقی تێدانییه ده‌ره‌وه‌ی لۆژیكه. "
میرانی ڕه‌تیكرده‌وه وه‌ك لایه‌نه كوردییه‌كان ترسیان له‌ده‌نگ و لایه‌نگری كازمی هه‌بێت له‌كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق، ئەو ده‌ڵێت " نابێت ترسمان هه‌بێت هه‌موو وڵاتێك قابیلی ئه‌وه‌یه كه گۆڕانكاری تێدا ببێت، ئێمه له وڵاتێكین كه به‌ڕاستی ئازادی و دیموكراتیه‌تی تێدایه، كازمی وه‌كو هه‌موو مرۆڤێك "تموحی" هه‌یه ده‌یه‌وێت ده‌نگ بهێنێت به‌شوێن ڕێگاكانی مانه‌وه‌ی خۆی ده‌كه‌وێت، له‌وانه‌یه لیست دروست بكات و خه‌ڵكێكی كورد-یشی تێدا بێت و خه‌ڵكی شیعه و سوننه‌شی تێدابێت له‌وانه‌یه سه‌ربكه‌وێت و له‌وانه‌یه سه‌ریش نه‌كه‌وێت."
دەشڵێت "كورد له‌عێراقدا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كان نییه، عه‌بادیه، مسته‌فا كازمیه یان وه‌ك كاك سه‌عدی پیره وتی كێشه‌ی ئێمه "حه‌یده‌رو مالكی" نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی كورد "مێنتاڵییانه".
سەبارەت بەپەکەکەش، میرانی دەڵێت "په‌كه‌كه ئه‌وه‌نده زیانی بۆ كوردی عێراقی دروستكردووه، ئه‌وه‌نده‌ی بۆ توركیا دروست نه‌كردووه، په‌كه‌كه بۆ دێته‌وه كوردستانی عێراق و توركیا به‌دوای خۆیدا دێنێته‌وه، توركیای هێنا هه‌موو وڵاتی ئێمه‌ی ئاگر تێ به‌ردا كاولی كرد، په‌كه‌كه مه‌ترسی له‌سه‌ر توركیا نه‌ماوه مه‌ترسی په‌كه‌كه بۆ توركیا له‌سوریا و له عێراقه‌وه ده‌بێت فه‌ڕه‌نسا و وڵاتان ده‌بێت ئه‌مه بزانێت توركیا نه‌هاتووه موسڵ بگرێته‌وه توركیا هاتووه مه‌ترسی په‌كه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆی لابه‌رێت، ئێمه نه‌ده‌بینه محامی په‌كه‌كه و ناشبینه محامی توركیا به‌ڵام ئه‌مه واقیعه".