شەپۆلێکی بەهێزی خۆڵبارین رو لە عێراق دەکات
  2020-09-20       738       
شارەزایەکی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەئەمڕۆ یەکشەممەوە شەپۆلێکی بەهێزی خۆڵبارین پێنج پارێزگای وڵات بگرێتەوە.

ئاوێنە: سادق عەتییە، شارەزای کەشناسی عێراق لە راگەینراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی خۆڵبارین پارێزگاکانی واست، زیقار، بەسڕە، میسان و موسەنا بگرێتەوە و لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە بەهۆی کاریگەری خێرایی با چالاکی شەپۆلەکە خێراتربێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەو ماوەیەدا خێرایی با دەگاتە (60-70) کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا و کاریگەری شەپۆلەکەش پێشبینی دەکرێت تا ئێوارەی رۆژی دوشەممە بەردەوام بێت.

15ی ئەم مانگەش کەشناسی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت کۆتایی هەفتەی داهاتو پلەکانی گەرما 5 پلەی سیلیزی دابەزین تۆمار بکەن و شەپۆلی نزمبونەوەی پلەکانی گەرماش عێراق، باکوری ئێران و تورکیا دەگرێتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×