هاتووچۆ كاتی كارپێكردنەوەی كامێراكانی دیاریكرد
  2020-09-20       917       
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئاشكرای دەكات، كە لە ڕۆژی سێ‌ شەممەوە دەست دەكەنەوە بە دانانی كامێراكانی تۆماركردنی خێرایی لەسەر شەقامەكان.

ئاوێنه‌:  بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئاگاداری شۆفێران و هاووڵاتیان دەكەینەوە، كە له ڕۆژی سێ شەممە‌ 22/ 9/ 2020 ەوە كامێراكانی چاودێری تیژڕەوی لە سەر شەقامەكان دادەنرێن”.

جەختیشی كردۆتەوە، دانانی كامێراكان بە مەبەستی پابەندكردنی شۆفێرانە بە خێرایی دیاری كراوی شەقامەكان و كەمكردنەوەی تیژڕەوی و ڕووداوەكانی هاوتوچۆ.

ڕاشیگەیاندووە، داوا لە شۆفێران دەكەین ئاگاداربن و پابەندی خێرایی دیاری كراوی شەقامەكان بن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×