2020-09-22   403     
ئه‌مەریكا چه‌ند سزایه‌كی نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند و لە گەڕى سزاکانى ئەمجارەشدا وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران و زاناكانی بواری ئه‌تۆمیی ئه‌و وڵاته‌ی کردۆتە ئامانج.
ئاوێنه: مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لە کۆنگرەیەکى كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: سزاكانی ئه‌مجارەمان بۆسه‌ر تاران وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران و ئه‌و زانایانه‌ی كردوه‌ته ئامانج كه له بواری چه‌كی ئه‌تۆمیی ئێران‌دا كار ده‌كه‌ن.
جەختیشى کردەوە، ئه‌مەریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی رێگه نه‌دات ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.
وەزیرى بەرگرى ئەمەریکاش رایگەیاند: لەداوى سەپاندنى سزاکان ئەمەریکا ئامادەیى هەر و‌ڵامى هەر هێرشێکە ئەگەر بێت و ئێران ئەنجامى بدات.
چەند رۆژێک پێشتریش لە تویتێکدا، پۆمپیۆ وتبوى:”دو دڵ نابین لە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێران، پێشبینی هەمو شتێکیش لە نەتەوەیەکگرتوەکان دەکەین، دەبێت وڵاتانی ئەندام بە تەواوەتی پابەندی ئەو سزایانە بن”