مانگی داهاتوو گەشتی عومرە دەستپێدەكاتەوە
  2020-09-23       630       
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ئاشكرایدەكات، بەگرتنەبەری ژمارەیەك ڕێكاری خۆپارێزی بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاریانداوە ڕۆژی 4ی مانگی داهاتووەوە مەراسیمی عومرە دەستپێبكاتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سعودیە بڕیاریداوە هەنگاو بە هەنگاو ڕێگا بەئاساییبونەوەی مەراسیمی عومرە بدات.

ڕۆژنامەی وەتەنی سعودی هەندێ: زانیاری لەسەر چۆنێتی بەڕێوەچوونی مەراسیمەكە بڵاویكردەوە و ئاشكرایدەكات، لەسەرەتادا گەشتی عومرە بۆ موسڵمانانی ناوخۆی وڵاتەكە ئاسایی دەكرێتەوە و ئەگەر ڕێكارەكان بەباشی بەڕێوەچوون بۆ موسڵمانانی وڵاتانی دیكەش ئاسایی دەكرێتەوە.

ئەوەشی بڵاوكردەوە، دەبێت ژمارەی ئەوانەی عومرە دەكەن دیاریكراوبێت و مانەوەیان لە شوێنەكان و ئەركە ئاینییەكانیان دەبێت بە ڕێكاری خۆپارێزی بێت، هەروەها سەرجەم عومرەكاران پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا بكەن و هەمان ئەو ڕێكارە خۆپارێزیانە جێبەجێبكەن كە لە ڕێورەسمی حەجی ئەمساڵ گیرانەبەر.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×