لێبڕینی مووچه‌ كه‌مكرایه‌وه‌
  2020-09-24       1077       

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی ١٨٪ دابەشدەکرێت.

ئاوێنه‌:  ئەمڕۆ پێنچشەممە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم فەرمانگەکانی راسپارد لیستی مووچەی مانگی ٤ی ٢٠٢٠ ئامادەبکەن.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەو مووچەیەی ئەم مانگە دەدرێتە فەرمانبەران: بە لێبڕینی ١٨٪دەبێت، بەڵام مووچەی پلە تایبەتەکان بەهەمان شێوەی مانگی رابردوو دابەش دەکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×