ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهان ٣٢ ملیۆن و ٤٢٠ هەزار کەسی تێپەڕاند
  2020-09-25       519       

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهان گەیشتە، ٣٢ ملیۆن و ٤٢٠ هەزار و ١٤٧ کەس و ژماره‌ی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوە گەیشتە، ٩٨٧ هه‌زار و ٨١٣ كه‌س، هەروەها ٢٣ ملیۆن و ٩٣٤ هەزار و ٩٨ كه‌س لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

ئاوێنه‌: ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ٣٢ ملیۆن و ٤٢٠ هەزار کەسی تێپەڕاند.

بەپێی‌ ماڵپەرى “Worldometer” كه‌‌ زانیارییەکانی پشت به‌ ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ٩٨٧ هه‌زار و ٨١٣ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه‌ له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌، ٣٢ ملیۆن و ٤٢٠ هه‌زار و ١٤٧ كه‌س، ٢٣ ملیۆن و ٩٣٤ هەزار و ٩٨ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و حەوت ملیۆن و ٤٩٨ هەزار و ٢٣٦ کەسیش هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە په‌تاکە‌ تۆمارکردووە كه‌ تا ئێستا، حەوت ملیۆن و ١٨٥ هه‌زار و ٤٧١ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٠٧ هەزار و ٥٣٨ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.

دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ په‌تاكە تیایاندا ٣٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌، به‌مشێوه‌یه‌یه‌:”هيندستان پێنج ملیۆن و ٨١٨ هەزار و ٥٧٠ حاڵه‌ت، بەڕازيل چوار ملیۆن و ٦٥٩ هەزار و ٩٠٩ حاڵه‌ت، رووسيا یەک ملیۆن و ١٢٨ هەزار و ٨٣٦ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٧٩٠ هەزار و ٨٢٣ حاڵه‌ت، پێرو ٧٨٨ هەزار و ٩٣٠ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٧١٥ هەزار و ٤٥٧ حاڵه‌ت، ئيسپانيا ٧٠٤ هەزار و ٢٠٩ حاڵه‌ت، کۆماری ئەفریقای باشوور ٦٧٨ هەزار و ٢٦٦ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٦٦٧ هەزار ٤٩ حاڵه‌ت، فەڕەنسا ٤٩٧ هەزار و ٢٣٧ حاڵه‌ت، چیلی ٤٥١ هەزار و ٦٣٤ حاڵه‌ت، ئێران ٤٣٦ هەزار و ٣١٩ حاڵه‌ت، بەريتانيا ٤١٦ هەزار و ٣٦٣ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ٣٥٥ هەزار و ٣٨٤ حاڵه‌ت، عێراق ٣٣٧ هەزار و ١٠٦ حاڵه‌ت، سعوودیه‌ ٣٣١ هەزار و ٨٥٧ حاڵه‌ت، توركیا ٣٠٩ هەزار و ٧٩٠ حاڵه‌ت، پاكستان ٣٠٩ هەزار و ١٥ حاڵه‌ت و ئيتاڵيا ٣٠٤ هەزار و ٣٢٣ حاڵه‌ت”.

به‌ده‌ر له‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ گیانله‌ده‌ستدان به‌ په‌تای كۆرۆنا تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه‌، به‌مشێوه‌یه‌یه‌:”به‌ڕازیل ١٣٩ هه‌زار و ٨٨٣ حاڵه‌ت، هیندستان ٩٢ هه‌زار و ٣١٧ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٧٥ هه‌زار و ٤٣٩ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٤١ هه‌زار و ٩٠٢ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣٥ هه‌زار و ٧٨١ حاڵه‌ت، پێرو ٣١ هه‌زار و ٩٣٨ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٣١ هه‌زار و ٥١١ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٣١ هه‌زار و ١١٨ حاڵه‌ت، ئێران ٢٥ هەزار و ١٥ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٢٤ هه‌زار و ٩٢٤ حاڵه‌ت، رووسیا ١٩ هه‌زار و ٩٤٨ حاڵه‌ت، كۆماری ئەفریقای باشوور ١٦ هه‌زار و ٢٨٣ حاڵه‌ت، ئەرجەنتین ١٤ هەزار و ٧٦٦ حاڵەت، چیلی ١٢ هه‌زار و ٤٦٩ حاڵه‌ت، ئیکوادۆر ١١ هەزار و ٢١٣ حاڵەت و ئیندۆنێزیا ١٠ هەزار و ١٠٥ حاڵەت”.



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×