پەرلەمانتارێك باس لە "ئابڕوچونێكی تری نێوان كارگروپ و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان" دەكا
  2020-09-26       729       

سەركۆ ئازاد گڵاڵی، بڕیاردەری لیژنەی وزەو سامانەسروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لەم ماوەیەدا حكومەتی هەرێم بڕی ٥٢٤ ملیۆن دۆلاری بۆ كۆمپانیای كارگروپ خەرج كردوە، كە كۆمپانیاكە تەنها لە لە پاڵاوتنی نەوتدا چوار ملیارو ٩٦٤ملیۆن دۆلاری قازانجكردوە. ئەوەش بە "ئابڕوچونێکی تر"ی  نێوان وەزارەتی سامانەسروشتیەکان و کۆمپانیای کار گروپ ناودەبات.

ئاوێنە: سەركۆ ئازاد گڵاڵی، ئەمڕۆ شەممە، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك لە نوسینێكدا وتویەتی"حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای پێدانی لە سەدا سەدی ٪١٠٠پشکەکانی کێڵگەی خورمەڵە بە کار گروپ بۆ ئەوەی پەرەپێدان و گەشپێدان وەبەرهێنان و دەرهێنانی کرود و پاڵاوتن و فرۆشتنی نەوتی تیدا بکات ئەمەش بۆ بەدەستهێنانی داهاتی زۆر بۆ هەرێمی کوردستان."

ئەوەشی خستۆتەڕو"بەڵام لە ئابڕوچونێکی بێ وێنەدا حکومەتی هەرێم لە ماوەکانی پێشودا بڕی 524 ملیۆن دۆلاری داوە بە كارگروپ بۆ پەرەپێدان و گەشەپێدان لە کێڵگەی خورمەڵە.
ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی"لە هیچ یاسایەکدا نیە کە کێڵگەیەک بدەیت بە پشکی لە سەدا سەد بە کۆمپانیایەکی بواری نەوت حکومەت بێت و پارەیەکی وا زەبەلاح بدات بە کۆمپانیاکە بەڵام ئەمە ڕویدا لە هەرێمی کوردستان."

جەختیشی كردۆتەوە"بۆ بەرقەرار کردنی شەفافیەت و چاکسازی لە بواری نەوت دا هەر لایەنێک دەیەوێیت بەدوادچون بکات بۆ ئەم ئابڕوچون و بەهەدەردانە من ئامادەم هەمو بەڵگەکان لە ناو قاعەی پەرلەمان لە بەرچاوی خەڵکی کوردستانەوە ڕادەستی بکەم."

دەقی نوسینەكە...

ئابڕوچونێکی تر لە نێوان وەزارەتی سامانەسروشتیەکان و کۆمپانیای کار گروپدا

حكومەتی هەرێم بڕی  ٥٢٤ ملیۆن دۆلاری بۆ كۆمپانیای كار گروپ خەرج دەكات، كە كۆمپانیاكە تەنها لە لە پاڵاوتنی نەوتدا ٤ملیارو ٩٦٤ملیۆن دۆلاری قازانجكردوە...

حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای پێدانی لە سەدا سەدی ٪١٠٠پشکەکانی کێڵگەی خورمەڵە بە کار گروپ بۆ ئەوەی پەرەپێدان و گەشپێدان وەبەرهێنان و دەرهێنانی کرود و پاڵاوتن و فرۆشتنی نەوتی تیدا بکات ئەمەش بۆ بەدەستهێنانی داهاتی زۆر بۆ هەرێمی کوردستان

بەڵام لە ئابڕوچونێکی بێ وێنەدا حکومەتی هەرێم لە ماوەکانی پێشودا بڕی ٥٢٤.٠٠٠،٠٠٠ پێنج سەد و بیست و چوار ملیۆن دۆلار دەدات بە کار گروپ بۆ پەرەپێدان و گەشە پێدان لە کێڵگەی خورمەڵە لە هیچ یاسایەکدا نیە کە کێڵگەیەک بدەیت بە پشکی لە سەدا سەد بە کۆمپانیایەکی بواری نەوت حکومەت بێت و پارەیەکی وا زەبەلاح بدات بە کۆمپانیاکە بەڵام ئەمە ڕویدا لە هەرێمی کوردستان ،بۆ بەرقەرار کردنی شەفافیەت و چاکسازی لە بواری نەوت دا هەر لایەنێک دەیەوێیت بەدوادچون بکات بۆ ئەم ئابڕوچون و بەهەدەردانە من ئامادەم هەمو بەڵگەکان لە ناو قاعەی پەرلەمان لە بەرچاوی خەڵکی کوردستانەوە ڕادەستی بکەم ..

جگە لەم ئابڕوچونە لێرەوە تیشک دەخەینە سەر داهاتی پاڵاوگەی کەلەک بۆ ئەوەی هەمو لایەک بزانێت تەنها لە ڕیگەی ئەم پاڵاوگەیەوە  کار گروپ چەند ملیار دۆلاری قازانج کردەوە لە وەزارەتی سامانەسروشتیەکانی هەرێمی کوردستان ..

کاتێک کۆمپانیای کار گروپ پاڵاوگەی کەلک (خەبات) دروست دەکات ،وەزارەتی سامانەسروشتیەکان گرێبەستێکی کرد لە گەڵ کار گروپ بۆ پاڵاوتنی نەوتی خام بۆ دروست کردنی مشتقاتی نەوتی وەک بەنزین و گازویل و نەوتی سپی و نەفتا هتد ،بۆ پاڵاوتنی هەر بەرمیلێک نەوت وەزارەتی سامانەسروشتیەکان بڕی ١٧ دۆلار دەدات بە کار گروپ .
ئەمە لەکاتێکدا کار گروپ لە گەڵ وەزارتی نەوتی عێراق گرێبەستی کردوە بۆ پاڵاوتنی یەک بەرمیل نەوت بە ١٠ دۆلار ..

بەچەند قۆناخێک بە بڕی جیاواز و کاتی جیاواز داهاتی پاڵاوگەکە بەم شێوەی لای خوارەوە ڕوندەکەینەوە :-

قۆناخی یەکەم
لەسەرتایی دەست بەکاربونی پاڵاوگەیی کار گروپ توانایی  پاڵاوتنی  ٢٠،٠٠٠ بیست هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا  بوە، گرێبەستەکەی لەگەڵ وەزارەتی سامانەسروشتیەکان دەستی پێکرد  لە مانگی ٧ ی ساڵی ٢٠٠٩ بۆ سەرتایی ساڵی ٢٠١٠ .

قۆناخی دوەم
بەپێ بەڵگەنامەکانی  وەزارەتی سامانەسروشتیەکان کار گروپ توانایی پاڵاوگەی کەلەک بەرزکردۆتەوە بۆ ٤٠،٠٠٠ چل هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا ،
لە سەرەتایی ساڵی٢٠١٠بۆ  ساڵی ٢٠١٢ لە ڕۆژیکدا بڕی ٤٠،٠٠٠هەزار بەرمیل پاڵاوتوە ..

قۆناخی سێیەم /
کار گروپ بەردەوام بوە لە بەرزکردنەوە ئاستی پاڵاوتن لە سەرتایی ساڵی ٢٠١٢ بۆ ساڵی ٢٠١٤ ڕێژەی پاڵاوتنی بۆ هەشتا هەزار بەرمیل لە ڕۆژیکدا .

قۆناخی چوارەم /
لە ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دەست پێدەکات کە بەرهەمهێنانی پاڵاوتن بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز دەبیتەوە بۆ سەد و هەشتا هەزار بەڵام سەد هەزاری بۆ حکومەتی هەرێم پاڵاوتوە ئەو بڕەی تر بۆ پاڵاوتن بوە لە کێڵگەکانی کەرکوک ..
بەڵام بە هۆی قەیرانی دارای و هەندێ کێشەوە ناردنی پاڵاوتن لە ساڵی ٢٠١٧ وەستا

قۆناخی پێنجەم /
ئەم قۆناخە پشتی بە کۆتا ڕاپۆرتی دیلۆیتی ساڵی ٢٠١٩ بەستوە ، لە ڕاپۆرەتەکەدا هاتوە بۆ پاڵاوتنی ٨.٧٣٧،٤٤٤ هەشت ملیۆن و حەوسەد و سی و حەوت هەزار و چوار سەد و چل و چوار بەرمیل بوە داهاتەکەی دەکاتە ١٨٦،٦٢٩،٣٥٥ سەد و هەشتاو شەش ملیۆن و شەش سەد و بیست و نۆ هەزار و سێ سەد و پەنجاو پێنج دۆلار بوە.

کۆی گشتی داهاتی بەدەست هاتو و قازانجی کار گروپ لە پاڵاوتنی نەوت لەو ساڵانەی ئاماژەم پێکرد کە بە پینج قۆناخ ڕونم کردۆتەوە بریتیە بوە لە (٤،٩٦٤،٠٠٠،٠٠٠ )چوار ملیار و نۆسەد و شەست و چوار ملیۆن دۆلار بوە ، لێرەوە دەبینین بەم جۆرە گرێبەستانە حکومەت دادۆشراوە بۆ کۆمپانیەکی حیزبی ناوخۆی لە بواری نەوتدا ، ڕون دەبیتەوە سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ تەنها بۆ قازانجکردن و دەوڵەمەند کردنی کۆمپانیا حیزبیەکانە نەک ئامانج بۆ زیاد کردنی داهاتی حکومەت و ژیانێکی شایستەبیت بەلکو لە واقیعدا دەبینین پارەی زەبەلاح بۆ کۆمپانیای حیزبی هەیە بەڵام موچەی موچەخۆران نیە ..

لێرەدا باسی ئەوە ناکەین کە بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانە لە خورمەڵە ١٧٠،٠٠٠ سەد و حەفتا هەزار بەرمیلە لەم دەرهێنانە چەندی دەست دەکەویت و چەند پارە لە خزمەتگوزاری وەر دەگریت..

یەكێکی تر لە گەندەڵیەکانی پاڵاوتنی نەوت ئەوەیە دوای پاڵاوتن کە دەبو ئەو بەرهەمە نەوتیانەی  وەک گازویل و نەوتی سپی و دیزل و بەنزین و کیرۆسین و نەوتی ڕەشی پاشماوە ،،دەبوایە بدرایتەوە بۆ حکومەت بەلام لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە بازرگانی دەفرۆشریت هەر پێ دەڵین نەوت وبەنزینی کار گروپ .

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانەسروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×