حكومەت دۆسیەی زەوییەكانی 700 مامۆستای زانكۆی سلێمانی یەكلاكردەوە
  2020-09-27       518       

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا 700 پارچە زەوی لە چوارچێوەی پڕۆژەی یەكەی نیشتەجێبونی قولەڕەیسی لە سلێمانی، لەسەر مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی تاپۆ بكرێت.

ئاوێنە: مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرمانێكدا رایگەیاندوە، بڕیارماندا بە تاپۆكردنی ئەو 700 سەد پارچە زەوییەی لە كۆی زەوی پڕۆژەی وەبەرهێنانی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبونی قولەڕەیسی لەسەر ناوی ئەو مامۆستایانەی كە لە پڕۆژەكەدا بەشداریان كردوە بە مەرجێك پێشتر لە وەرگرتنی زەوی و یەكەی نیشتەجێبون سودمەند نەبوبن.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی فەرمانەكەدا لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك، وتویەتی"ئاسودەین کە توانیمان داکۆکیکارێکی ڕاستگۆو دڵسۆزبین لەم دۆسیەیەداو بە هیمەتی هەمو لایەک ڕێکارەکان تەواوبکەین و بودجەی جیاکردنەوەی زەوییەکانیش وەک پارێزگاری سلێمانی بگرینە ئەستۆ."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×