هۆشیار عەبدوڵڵا: هه‌فته‌ی داهاتوو به‌غدا 320 ملیار دینار بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ هەرێمی كوردستان ده‌نێرێت
  2020-10-01       706       

ئەندامێکی لیژنەی دارایی له‌پەرلەمانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌فته‌ی داهاتوو به‌غدا 320 ملیار دینار بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ هەرێمی كوردستان ده‌نێرێت.

هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند،"حکومەتی عێراق هەفتەی داهاتوو دەست بە ‏دابەشكردنی مووچە دەكات، چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو مووچەی ‏وەزارەتەكان دابەشبکرێت".

له‌باره‌ی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان وتی، "ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه هەفتەی داهاتوو پشكی 320 ملیار دینارەكەی بەغدا دەگاتە ‏هەرێمی كوردستان".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی، لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی خۆی، عێراق پشكی ‏هەرێمی كوردستانیش دەنێرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×