بە دەیان فڕۆكەی جەنگی عێراق لەكارکەوتوون
  2020-10-02       519       

پەرلەمانتارێكی عێراق رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 50 فڕۆکەی جەنگی عێراق لەکارکەتوون و پێویستییان بە چاککردنەوە هەیە.

ئاوێنه‌: عەبدولخالق عەزاوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد، زیاتر لە 50 فڕۆکەی جەنگی، لە چەند بنکەیەکی ئاسمانی لەکارکەتوون، داوای لە وەزارەتی بەرگری کرد، بودجەی پێویست بۆ چاککردنەوەیان تەرخان بکات.

زۆربەی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، دروستکراوی وڵاتانی ئەمەریکا، رووسیا و کۆریای باشوورن.

ئەمە لەكاتێكدایە چەند رۆژێک لەمەوبەر، جومعە عناد، وەزیری بەرگری عێراق هەواڵی لەکارکەوتنی ژمارەیەک فڕۆکەی ئێف16 بەردرۆخستەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×