2020-10-02   797     
ئیمانوێل ماكرۆن
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فڕه‌نسا ده‌ڵێت، لەئێستادا ئیسلام لەهەمو جیهان روبەڕوی قەیران بۆتەوە، فه‌ره‌نساش ده‌بێت به‌ره‌نگاری جیاخوازیی ئیسلامی بێته‌وه بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش "سیستمی هاوته‌ریب‌و نكۆڵیكردنی كۆماری" داده‌مه‌زرێندرێت.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئیمانوێل ماكرۆن له‌ناوچه‌ی "لیه موروه" كه یه‌كێكه له‌ناوچه هه‌ستیاره‌كانی ده‌وروبه‌ری پاریسی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد. ناوبراو ڕایگه‌یاند، ئیسلامی رادیكاڵی ده‌خوازێت پێچ‌و خول به‌ده‌وری یاساكانی كۆماریی له‌فه‌ره‌نسا بدات. سیستمێكی دیكه‌ی جێگره‌وه دابمه‌زرێنێت. به‌های دیكه‌ی پێچه‌وانه‌ی به‌هاكانی ئێمه بچێنێت. به‌جۆرێكی دیكه كۆمه‌ڵگه بنیاتبنێته‌وه‌و رێكی بخاته‌وه. ئه‌مڕۆ ئیسلام له‌هه‌موو شوێنێكی ئه‌م جیهانه له‌قه‌یراندایه".
وتیشی، "نامه‌وێت بابه‌ته‌كان تێكه‌ڵبكه‌م، به‌ڵام ده‌بێت ئێمه دان به‌وه‌دا بنێین، ئه‌نگێزه‌یه‌كی ئیسلامیانه‌ی رادیكاڵانه هه‌یه، كه كار بۆ نكوڵیكردن له‌سیسته‌میی كۆماریی فه‌ره‌نسا ده‌كات. ئه‌و ئه‌نگێزه‌یه دزه‌ی كردووه‌ته ناو سیستمی قوتابخانه‌كان و پێشخستنی چالاكییه وه‌رزشی و رۆشنبیرییه‌كان، به تایبه‌تی كاتێك په‌یوه‌ست ده‌بن به مووسڵمانانه‌وه. ته‌ڵقینیی بیروباوه‌ڕ و نكووڵی له بنه‌ماكانی ئێمه ده‌كرێت، به تایبه‌تی له هه‌مبه‌ر پرسی یه‌كسانیی ژن و پیاودا".
له‌وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له‌مه‌ودوا، هه‌ر گرووپ، رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌یه‌ك بیه‌وێت هاوكاری له‌ده‌وڵه‌ته‌وه پێبگات، ده‌بێت "واژوو له‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی عه‌لمانییه‌ت"ی فه‌ره‌نسا بكات.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا وتی، "ده‌بێت چاودێرییه‌كی ورد بخرێته سه‌ر قوتابخانه تایبه‌تییه ئاینییه‌كان. ده‌بێت سنورێك بۆ فێركردن و خوێندن له‌ماڵه‌وه دابنرێت".
ئه‌وه‌شی وت، "هه‌وڵده‌ده‌م وڵاته‌كه‌م ڕزگار بكه‌م له‌وه‌ی كه پێی ده‌وترێت "كۆمه‌ڵگای هاوته‌ریب بۆ موسوڵمانه جوداخوازه‌كان" كه له ده‌ره‌وه‌ی به‌هاكانی نه‌ته‌وه‌یی گه‌شه ده‌كه‌ن، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشنیازم كردوه، یاسایه‌ك ده‌ربكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه".