وەزیرى دارایى عێراق لەبارەی دابەشکردنی مووچە روونکردنەوە دەدات
  2020-10-04       1241       
عەلى عەبدولئەمیر عەلاوى، وەزیرى دارایى عێراق رایگەیاند، مووچە ودەرماڵەى فەرمانبەران لەماوەى چەند رۆژى داهاتوو یاخود هەفتەى داهاتوو دابەش دەکرێت.

ئاوێنە: راشیگەیاندوە، خەرجکردنى موچەى فەرمانبەران بەندە بەپەسەندکردنى پرۆژە یاساى وەرگرتنى قەرز لەلایەن ئەنجومەنى نوێنەرانەوە، چونکە بە پەسەندکردنى ئەو پرۆژەیاسایە بڕە پارەى پێویستمان لەبەردەستدا دەبێت بۆ موچەى فەرمانبەران.

سەبارەت بەگرنگى پرۆژیاساى وەرگرتنى قەرز، وەزیرى دارایى عێراق رایگەیاند، پەسەندکردنى پرۆژە یاساکە وەڵامدەرەوەى پێدوایستیەکانى ئێستاى عێراق دەبێت ولەهەمانکاتدا کورتهێنانى بودجەش چارەسەردەکات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×