مه‌سرور بارزانی هۆكاری‌ زیادبونی‌ قه‌رزه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات
  2020-10-05       579       

مه‌سرور بارزانی هۆكاری‌ زیادبونی‌ قه‌رزه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ 27 ملیار دۆلاره‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ 28 ملیار دۆلار ئاشكرا ده‌كات‌.

ئاوێنه‌: له‌وه‌ڵامی‌ پرسیاری‌ ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه‌ پرسیاری‌ له‌هۆكاری‌ ‌زیادبونی‌ قه‌رزه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كردبو،  مه‌سرور بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وتی‌، هۆكاره‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌دانی‌ شایسته‌ی‌ دارایی كۆمپانیاكانی‌ نه‌وت، چونكه‌ داوایانلێكردون كه‌ پێدانی‌ شاسته‌داراییه‌كانیان بۆ ماوه‌یه‌ك دوابخه‌ن‌و له‌سه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێم بوه‌ستن.

وتیشی‌، هۆكارێكی‌ دیكه‌ی‌ زیادبونی‌ قه‌رزه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌ناردنی‌ ماف‌و شایسته‌داراییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ فیدراڵییه‌.

ئەمڕۆ دوشه‌ممه‌، پەرلەمانی کوردستان به‌ئاماده‌بونی‌ مه‌سرور بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت‌و قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت‌و ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیره‌كانی‌ حكومه‌ت كۆبوه‌وه‌.

له‌دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند، قه‌رزه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ 27 ملیار دۆلاره‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ 28 ملیار دۆلار زیادیكردووه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×