لە عێراق 79 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-10-08       474       

بەپێی ئاماری رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، ژمارەی ئەو توشبوانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زیاتر بوە لەوانەی توشی ڤایرۆسەكە بون و هەروەها 79 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 20 هەزار و 576 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 522 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 79 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو چوار هەزارو 31 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 394 هەزار و 566 كەس و لەوانە نۆ هەزارو 683 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 323 هەزارو 815 كەسیان چاكبونەتەوەو 61 هەزارو 68 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 524 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×