ئاماری نوێی كۆرۆنا لە عێراق: لە دهۆك زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە
  2020-10-09       408       

بەپێی ئاماری رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، ژمارەی ئەو توشبوانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زیاتر بوە لەوانەی توشی ڤایرۆسەكە بون و هەروەها 52 توشبوش گیانیان لەدەستداوەو لەو ژمارەیەش پارێزگای دهۆك پشكی شێری بەركەوتوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 16 هەزار و 956 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 214 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 52 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو چوار هەزارو 282 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەكە لەماوەی 24 سەعاتدا لەسەر ئاستی پارێزگاكانی عێراق، پارێزگای دهۆك لەگەل پارێزگای كەربەلا بەرزترین ژمارەی مردنیان تێدا تۆماركراوە كە لە هەریەكەیان هەشت حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 397 هەزار و 780 كەس و لەوانە نۆ هەزارو 735 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 328 هەزارو 97 كەسیان چاكبونەتەوەو 59 هەزارو 948 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 523 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×