پزیشکە تایبەتییەکەی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگه‌یاند، دۆناڵد ترەمپ له‌سبەی شەممەوه ده‌توانێت بگەڕێتەوە سەر چالاکییە گشتییەکانی.
ئاوێنه: شۆن کۆنلی، پزیشکی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەراگەیاندراوێکدا ده‌ڵێت، "ترەمپ چارەسەرەکانی تەواوکردووەو ئەنجامی زۆر باشی هەبووە بێ ئەوەی هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی لەسەر دەربکەوێت ".
راشیگەیاند، سبەینێ شەممە دەیەمین رۆژی دەستنیشانکردنی توشبونیەتی بەکۆرۆناو پێشبینیدەکات ترەمپ بەسەلامەتی بگەڕێتەوە سەر چالاکییە گشتییەکانی.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبو کە لەداهاتویەکی نزیکدا دەتوانێت بەشداری هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاته‌كه‌ی لەویلایەتی فلۆریدا بکات.
دۆناڵد تره‌مپ 6ی ئه‌م مانگه، دوای چوار رۆژ له‌وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، ناوه‌ندی پزیشكی سه‌ربازی واڵته‌ر رێد-ی به‌جێهێشت بۆ كۆشكی سپی و گه‌ڕایه‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ره ته‌ندروستیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.