ئاماری نوێی كۆرۆنا لە عێراق: لە سلێمانی زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە
  2020-10-12       823       

بەپێی ئاماری رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، ژمارەی ئەو توشبوانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زیاتر بوە لەوانەی توشی ڤایرۆسەكە بون و هەروەها 60 توشبوش گیانیان لەدەستداوەو لەو ژمارەیەش پارێزگای سلێمانی پشكی شێری بەركەوتوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 20 هەزار و 368 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 107 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 60 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 893 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا لەسەر ئاستی پارێزگاكانی عێراق، پارێزگای سلێمانی بەرزترین ژمارەی مردنی بە كۆرۆنا تێدا تۆماركراوەو دوای ئەویش پارێزگای سلێمانی دێت.


وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 405 هەزار و 437 كەس و لەوانە نۆ هەزارو 912 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 340 هەزارو 50 كەسیان چاكبونەتەوەو 55 هەزارو 475 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 489 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×