چارەنووسی پێنج موچەکە ئاشکراکرا
  2020-10-13       1061       

سەرۆکی لیژنەى دارایی و کاروباری ئابووری لەپەرلەمانی کوردستان چارەنووسی پێنج موچەکەی ئاشکراکرد.

ئاوێنه‌:  زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەى دارایی و کاروباری ئابووری لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ماوەى چوار کاتژمێر لەگەڵ وەزیری دارایی حکومەتى هەرێم کۆبوونەوە و باسیان لەچارەنووسی موچەى موچەخۆران کرد.

ئاماژەى بەئەوەشدا، وەزیری دارایی ئەوەی باسکرد، کە لەگەڵ حکومەتی عیراق ڕێکەوتوون، کە لەکۆتایی ساڵدا قەرزەکان وەربگرنەوە، ئەگەر وەریانگرتەوە ئەوکاتە موچەى موچەخۆران دەگەڕێننەوە، ئەگەر وەریاننەگرتەوە،ئەوکاتە حکومەتى هەرێم قسەی دیکەی دەبێت.

باسی لەئەوەشکرد، وەزیری دارایی ئەوەشی ڕوونکردنەوە، بەپێی یاسای چاکسازی حکومەتى هەرێم قەرزداری موچەخۆرانە و ئەرکە لەسەری کە ئەو موچانە بداتەوە بە موچەخۆران.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×