کازمی به‌ڵێنێك لە سەرۆکی فراکسیۆنەکان وەردەگرێت
  2020-10-13       474       

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران به‌ڵێنێك لە سەرۆکی فراکسیۆنەکان وەردەگرێت کە یاسای قەرز لە پەرلەمان تێپەڕێنرێت.

ئاوێنه‌ : رۆژنامەی " مەدا " لە راپۆرتێکدا لەبارەی دۆخی ئابوری عێراق مامەڵەی پەرلەمان و سەرۆک وەزیرانەوە بڵاویکردۆتەوە، تیایدا هاتووە " لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق، مستەفا كازمی زۆر بەڕاشكاوی كەمبوونەوەی داهاتی دەوڵەتی خستۆتە سەر مێزی كۆبوونەوەكە و رایگەیاندووە حكومەتی ئێستا بەتەنها ناچێتە ژێر بەرپرسیارێتی ئەو پاشەكشەیەی كە بەرهەمی ساڵانێكی زۆری خراپی بەڕێوەبردنی ئابوری و سیستمی سیاسییە".

 بەپێی ئەو راپۆرتە سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی گفتێکی سەرزارەکی وەرگرتووە لە سەرۆکی فراکسیۆنەکان کە پرۆژەی یاسای قەرزتێپەڕێنن لە پەرلەمانی عێراق.

پێشتر ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە نوسینێکدا باسی لەوەکردوە، "وەزیری دارایی عێراق لە مانگی (حوزەیران/6)ی ئەمساڵ بڕی 15 ترلیۆن قەرزی کردوە و لەم یاسا نوێیەش بەناوی یاسای تەمویلی کورت هێنانەوە داوای 41 ترلیۆنی تر قەرز دەکات، واتا بڕی 56 ترلیۆن".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×