2020-10-19   632     
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدهگهیهنێت له سلێمانی لقی فهرمی کۆمپانیای توێتا كراوهتهوه و لهئێستادا كارهكانیان ئهنجام دهدهن.
ئاوێنه: سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی به ئاوێنهی ڕاگهیاند: ھەموو کاتێک لەگەڵ کۆمپانیا و خاوەنکارانی ناوخۆ پەیوەندی و ھەماھەنگیمان ھەیە و گفتوگۆ دەکەین، تاکو بتوانین پرۆژەکان لە شاری سلێمانی زیاتر بکەین، له ئێستادا لقی کۆمپانیایی ئۆتۆمبێلی توێتا كراوهتهوه ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کۆمپانیا ناوخۆییەکان توانای گەورەیان هەیە لقی کۆمپانیا گەورەکانی جیهان بهێننە شاری سلێمانی.
ئاماژهی بهوهشدا "کاتی ئەوە ھاتووە ناوچەی بازرگانی ئازاد و شارە پیشەسازییەکان بخەرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ھەوڵدەدەین ھانی کۆمپانیایی توێتا بدەین کارگەی بەستنەوەی پارچەکانی ئۆتۆمبیل لە شاری سلێمانی بکاتەوە، کە دەبێتە ھەنگاوێکی گرن بۆ ڕەخساندنی ھەلی کار بۆ گەنجەکانمان.
جهختی لهوهش كردهوه، بە بۆچونی من ئێستا کاتی ئەوەیە کارگەکانی خۆمان بخەینەوە کار و گرنگی بە کەرتی پیشەسازی بدەین و شارۆچکە پیشەسازییەکان دروستبکەین، ھانی کۆمپانیا بیانی و جیھانییەکان بدەین لە ھەرێمی کوردستان وەبەرھێنان بکەن.