ئێران..ئەو چالاكوانە زیندانیانەی باس لە پێشێلكارییەكانی نێو زیندان دەكەن تۆمەتی نوێیان روبەڕودەكرێتەوە
  2020-10-24       388       

رێكخراوی هیومان رایتس ۆوچ رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران تۆمەتی نوێ روبەڕوی ئەو چالاكوانە زیندانیانە دەكەنەوە كە باس لە بونی پێشێلكاری لە زیندانەكاندا دەكەن و دادگاییان دەكەن. لە ئەیلولی 2020ەوە دەسەڵاتداران دو ژنە زیندانیان روبەڕوی تۆمەتی نوێ كردۆتەوە دوای ئەوەی باسیان لە خراپی مامەڵەكردن لە زینداندا كردوە.

ئاوێنە: رێكخراوەكە لە راپۆرتێكدا باسی لەوە كردوە كە لە مانگی تشرینی یەكەمدا نیلوفەر بەیانی، كە چالاكوانێكی ژینگەیەو بە 10 زیندانی حوكمدراوە، دەسەڵاتداران تۆمەتباریان كردوە بە "بڵاوكردنەوەی هەواڵی درۆ"و بەو هۆیەوە دادگاییەكی ناعادیلانە كراوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە رۆژی 11ی تشرینی یەكەم ئاژانسی چالاكوانانی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران باسی لەوە كردوە كە دەسەڵاتداران پەریسا رەفیعی، كچە خوێندكاری زیندانیان روبەڕوی تۆمەتی نوێ كردۆتەوە دوای بڵاوكردنەوەی نامەیەك لەبارەی دۆخی زیندانیكردنییەوە.

تارا سپەهری فەڕ، لێكۆڵەری بواری ئێران لە هیومان رایتس ۆوچ رایگەیاند، سزادانی ئەو زیندانیانەی باس لە خراپی مامەڵەكردنی زیندانەكان دەكەن تێگەیشتنێكی شوێنراو لەبارەی دادپەروەرییەوە دەردەخات و قسەكانی ئەم دواییەی دادوەرانی ئێرانی سەبارەت بە شەفافیەت، قسەی پوچ دەبن كاتێك داواكاری گشتی، لەبری لێكۆڵینەوە لە بانگەشەكانیان، ئەو قوربانیانە بێدەنگ بكات كە بانگەشەی ئەشكەنجەدانیان كردوە.

تارا سپەهری فەڕ رایگەیاندوە، ئەگەر دەسەڵاتی دادوەری ئێران دەیەوێت بەر لە پێشێلكارییە بەردەوامەكان بگرێت، دەبێت دەست بكات بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ چالاكوانان كە خۆیان لە بنەمادا بەشێوەیەكی ستەمكارانە لە زیندانداو هەروەها لێكۆڵینەوە سەبارەت بە بانگەشەكانیان دەربارەی ئەشكەنجەدان بكات و بەرپرسان روبەڕوی سزا بكاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×