ترەمپ پێش هەڵبژاردنەكان سزای نوێی به‌سەر ئێراندا ده‌سەپێنێت
  2020-10-24       527       
رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵی ئەمریكی بڵاویكردەوە ئیدارەی ترەمپ پلان دادەنێت پێش هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا لە 3ی نۆڤەمبەر سزای نوێ بەسەر ئێراندا بسەپێنێت.

بەپێی رۆژنامەكە، سزاكانی ئەمریكا لەپێناو دانانی ئەوپەڕی فشارە لەسەر ئێران و ئەو سزایانە رێگا دەگرێت لە هەر هەوڵێكی ئێران لە ئایندەدا.

بەرپرسێكی ئەمریكی وتی: لایەنە نێودەوڵەتییەكان ناچار دەكرێن چاو بە پەیوەندییەكانیاندا لەگەڵ ئێران بخشێننەوە.

سزاكان ئەو كەرتانە دەگرێتەوە كە ئەمریكا دەڵێت تاران بەكاریاندەهێنێت بۆ پشتیوانیكردنی چالاكییەكانی تیرۆر وەك كانزا و كەرتی وزە.

واشنتن زنجیرەیەك سزای بەسەر تاراندا سەپاندووە لە دوای بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە كشانەوە لە رێككەوتنی ناوەكی 2015 لەگەڵ ئێران لە 2018 لەگەڵ وڵاتانی گەورەی جیهان.

نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران و فەنزوێلا ئیلیوت ئەبرامز وتی: ستراتیژی فشار لەسەر ئێران بەردەوام دەبێت تا خۆی دەگۆڕێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×