2020-10-26   437     
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ڕایدەگەیەنێت،له‌ئه‌مڕۆوه هه‌ر هاوڵاتیه‌ك له شاری هه‌ولێر و قه‌زا و ناحیه‌كانی سه‌ر به‌پارێزگاكه ئه‌گه‌ر ماسك نه‌به‌ستێت له‌ده‌ره‌وه ئه‌وا غه‌رامه ده‌كرێت به‌بڕی(20 هه‌زار دینار) له‌هه‌مانكاتدا ماسكیشی پێده‌به‌سترێت.
ئاوێنە: هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی هه‌ولێر بۆ دەنگی ئەمریکا ده‌ڵێت” له‌ئه‌مڕۆوه هه‌ر هاوڵاتیه‌ك له شاری هه‌ولێر و قه‌زا و ناحیه‌كانی سه‌ر به‌پارێزگاكه ئه‌گه‌ر ماسك نه‌به‌ستێت له‌ده‌ره‌وه ئه‌وا غه‌رامه ده‌كرێت به‌بڕی(20 هه‌زار دینار) له‌هه‌مانكاتدا ماسكیشی پێده‌به‌سترێت.
وتیشی: ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا ئاماده‌نه‌بوو بڕه پاره‌كه (20 هه‌زار دینار) بدات ئه‌وا ده‌برێته نزیكترین بنكه‌ی پۆلیس له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌رده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی بڕه غه‌رامه‌كه (20 هه‌زار دینار) ده‌دات، دواتر به‌ڵێننامه‌یه‌كی پێ پڕده‌كرێته‌وه و ئازاد ده‌كرێت ئه‌وه‌ش وه‌ك جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت” له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی پرسه و ئاهه‌نگ گێڕان له‌ماڵان و له‌شوێنێكی گشتی ئه‌وا پێ بژاردنیان پێده‌كرێت به 2 ملیۆن دینار.”
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر باسی له ئەوه‌شكرد” ئێستا دۆخی هه‌ولێر له‌ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا مه‌ترسیدارتر بووه به‌ڕاستی ئه‌و ڤایرۆسە ته‌واو ته‌شه‌نه‌ی كردووه و له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه ، چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌شی لای ئێمه ئه‌سته‌م بووه به‌تایبه‌تی له‌چاودێری چڕ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ئێستا شوێنیان نییه.”