تویتەر دەڵێت: ترەمپ دەرنەچێتەوە هەژمارەكەی دادەخەین
  2020-11-06       924       

شەڕی تویتەر لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا چوە قۆناغی دیكەوە، كۆمپانیا ئەمریكییەكە رایگەیاند، ئەگەر ترەمپ لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی وڵاتدا شكست بێنێت، ئەوا هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكەیان دەسڕنەوە.

ئاوێنە: بەپێی میدیا ئەمریكییەكان، دۆناڵد ترەمپ، بەهۆی پێشێلی بەردەوامی رێساكانی تویتەر، لەو كۆمپانیا ئەمریكییەكەوە یەك هۆشداری تایبەتی پێگەیشتوە.

بەپێی هۆشدارییەكە لەئەگەری دەرنەوچنەوەی ترەمپ بۆ خولێكی دیكەی سەرۆكایەتی ئەمریكا، ئەوا هەژمارە تایبەتەكەی لەلای خۆیان لە مانگی یەكی ساڵی داهاتوەوە دەسڕنەوە.

لە شەوی سێشەممەی رابردوەوە، تویتەر هەشت تویتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا شاردونەتەوە كە لەزۆربەیاندا ترەمپ ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكای خستۆتە ژێر پرسیار.

ترەمپ دوای هۆشدارییەكەی تویتەر، لە تویتێكدا نوسیویەتی، ئەم تۆڕە كۆمەڵایەتییە لە كۆنترۆڵ دەرچوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×