سەرکەوتنی جۆ بایدن راگەیاندرا
  2020-11-07       738       

کەمێک بەرلەئێستا، جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان و رکابەری دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بەبراوەی هەڵبژاردنی 2020-ی سەرۆکایەتی ئەمریکا دیاریکرا و بوە 46 هەمین سەرۆکی ئەو وڵاتە.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی راگەیەنراوی دامەزراوەی ئەدیسۆن، دوای بردنەوەی دەنگەکانی ویلایەتی پێنسلڤانیا و مسۆگەرکردنی 284 کورسی، جۆ بایدن وەک براوەی هەڵبژاردنەکە دیاریکراو دەبێتە 46 هەمین سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا.

 كەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویكردەوە كە جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراتەكان لەكاتێكدا كاتی لەگەڵ خێزانەكەی لە ویلایەتی دێلاویر بەسەر دەبرد هەواڵی ئەگەری سەركەوتنی لە پێنسلڤانیا و بوونی بە 46هەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان پێدراوە.

كەناڵەكە لەسەر زاری بەرپرسێكیشەوە ئاشكرایكردووە كە بادین ئەمشەو وتاری سەركەوتن بۆ گەلەكەی پێشكەشدەكات.

بەپێی نیویۆرك تایمز-یش جۆ بایدن هەڵبژاردنەكەی بردووەتەوە، پاش یەكلابوونەوەی دەنگەكانی ویلایەتی پێنسلڤانیا و بەوەش گەیشتووەتە 273 دەنگی كۆمەڵەی هەڵبژاردن.

لەكاتێكی پێشتریشدا ئاژانسی فڕانس پڕێس بڵاویكردەوە كە دۆناڵد ترەمپ كۆشكی سپی جێهێشتووە و گەیشتووەتە یانەكەی كە تایبەتە بە گۆلف و لە ڤێرجینیا-یە.

 زانیاری زیاتر ..


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×