نرخی تمەن بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
  2020-11-08       1198       
دوای یەکلاییبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە بەرژەوەندی جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکانی ئەمریکا، کە شەوی ڕابردوو شەممە 7ی تشرینی یەکەم ئاشکرا کرا، نرخی تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و بەهاکەی گەیشتە دوو ملیۆن و 150 هەزارر بەرامبەر 100 دۆلاری ئەمریکی.

ئاوێنه‌: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌ بازاڕی دۆلارەکەی  سلێمانی "ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بوو بە دوو ملیۆن و 135 هەزار تمەن، لەکاتێکدا پێشتر 100 دۆلار بەرامبەر سێ ملیۆن و 200 هەزار تمەن بوو".

ئاماژەی بەوەشکراوه‌ کە ئێستا بازاڕی تمەنی ئێرانی جموجوڵێکی زۆری تێدایە بەجۆرێک ئاڵوگۆڕی تمەن بازاڕی ئاڵوگۆڕی دۆلاری تێپەڕاندووە و لە پێش دۆلارەوەیە، ژمارەیەک خەڵک بۆ پێداویستیی خۆیان دێن کڕین و فرۆشتنی تمەن دەکەن، ژمارەیەکی زۆریش ئەوانەن کە لەکاتی شکانی نرخی تمەندا بڕێکی زۆریان کڕیوە و ئێستا کە نرخەکەی بەرزبووەتەوە دەیفرۆشنەوە.


هۆکارەکەی تەنها ئەو پێشبینیانەیە کە وڵاتی ئێران بۆ سیاسەتی بایدن هەیەتی بەپێی پێشبینییەکانی ئێران بایدن سیاسەتی نەرمتر دەبێت لەگەڵ وڵاتەکەیان و سزاکانی سەر ئێران کەمتر دەکاتەوە و ئەگەری ڕێککەوتنیش هەیە، ئەمانە نرخی تمەنیان بەرزکردووەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×