پۆمپیۆ: سزاكانی سەر ئێران توندتر دەكەین
  2020-11-15       480       

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، وڵاتەكەی سزاكانی سەر ئێران توندتر دەكات و هەفتەی داهاتوش ژمارەیەك سزای دیكە بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێنێت.

ئاوێنە: مایك پۆمپیۆ، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، دوای خۆپیشاندانەكانی ساڵی رابردوی شارەكانی ئێران، تاران دەیەوێت، بەڵگەی رەفتارە سەركوتكارو توندەكانی بشارێتەوە ئەوەش لەڕێگای چاودێری و شێوازی تۆقاندن و بڕینی هێڵەكانی ئینتەرنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە تاوەكو ئێستاش دەسەڵاتدارانی ئێران ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی سەربەخۆ لەبارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكانەوە رەتدەكەنەوە بەڵام ئێمە ئەو كەسانە لەبیرناكەین كە لەسەردەستی رژێمی ئێران لەماوەی خۆپیشاندانەكاندا بونە قوربانی.

جەختیشی كردۆتەوە كە "ئەمریكا بەردەوام دەبێت لەسەر سزادانی بەرپرسانی ئێرانی و هەفتەی داهاتوش سزای دیكە بەسەر ئەو كەسانەدا دەسەپێنێت كە تێوەگلاون لە رەفتارەكانی سەركوتكاری ئەوە لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ گەلی ئێرانی."

هەروەها لە كۆتایی بەیاننامەكەیدا، پۆمپیۆ داوای لە سەرجەم وڵاتان كردوە بەدەم ئەو بانگەوازەیانەوە بێن كە داوایان لە رژێمی ئێران كردوە دەستبەجێ سەرجەم دەستگیركراوانی سیاسی و زیندانیان ئازادی رادەربڕین ئازاد بكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×