رۆمانیا دەیەوێت رۆژنامەنووسێکی کورد رادەستی تورکیا بکات
  2020-11-19       564       

بەرپرسانی دەوڵەتی رۆمانیا دەیانەوێت رۆژنامەنووسی کورد نوری ئاکمان و ٢ زیندانی سیاسیی تری کورد، سەرباری مەترسیی سەپاندنی ئەشکەنجە بەسەریانداو هەڕەشەی زیندانیکردنیان لەتورکیا، دەیەوێت رادەستی دەوڵەتی تورکیا بکاتەوە.

ئاوێنە: بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات، نوری ئاکمان لەفڕۆکەخانەى بوخارستی پایتەختی رۆمانیا سەرباری ئەوەى داوای پەنابەریی کردوە، بەڵام هەوڵدراوە بەزۆر بیخنە ناو فڕۆکەیەک‌و بیگەڕێننەوە بۆ تورکیا.
دادگای دەوڵەتى تورک بە پاساوی بڵاوکردنەوەى هەواڵ لەسەر کۆبانێ، وێنەگرتن و بڵاوکردنەوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەتۆمەتی "ئەندامبوون لەرێکخستندا" ٦ ساڵ و ٣ مانگ سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپاندووە.
دوای ئەوەى ئەو بڕیارە لە دادگای تێهەڵچوونەوە هەڵوەشێنرایەوە، بەڵام دووبارە سکاڵای نوێ لە دژی ئاکامان تۆمارکرایەوە و لە ٣هەمین دانیشتنی دادگادا بڕیاری زیندانیکردن بۆ ئاکمان دەرکرایەوە.
ئاکمان بەهۆی هەڕەشەى دادگای تورکەوە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ەوە ناچاربوو بڕوات بۆ یونان و داوای پەنابەریی سیاسیی کردبوو.
هاوکات ٢ پەنابەری تری سیاسیی کورد بە ناوەکانی کۆکمان جۆشکون و سەردار بیلگینچ، کە لە تورکیا سزای زیندانیکردنیان بۆ بڕاوەتەوە لە رۆمانیا داوای پەنابەریی سیاسییان کردوە، بەڵام دەوڵەتی رۆمانیا دەیەوێت لەگەڵ نوری ئاکمان رۆژنامەنووسی کورد رادەستی دەوڵەتی تورک-یان بکاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×