له‌ عێراق توشبوون به‌ كۆرۆنا داده‌به‌زێت
  2020-11-21       411       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە (24) کاتژمێری رابردودا (1786)توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون، (2646) هەڵگری ڤایرۆسەکەش چاکبونەتەوە و (42) کەسیش گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترینى لە سلێمانییە بە (13) کەس.

ئاوێنه‌: راگەیەنراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تایبەت بە کۆرۆنا:
توشبو (1786)
گیانلەدەستدان (42)
چاکبونەوە (2646)

ئاماری گشتی کۆرۆنا لە عێراق:
توشبو (533.555)
چاکبونەوە (463.040) بەڕێژەی (86.8%)ی توشبوان
گیانلەدەستدان (11925)
ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، 533 هه‌زارو 555 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 463 هه‌زارو 40 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌  86.8%، هه‌روه‌ها 11 هه‌زارو 925 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×