2020-11-21   712     
ناكۆكییه‌كانی نێوان توركیا و وڵاتانی ئه‌وروپا تا دێت قوڵ ده‌بێته‌وه و وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا ده‌ڵێت، خۆیان له ناو ئه‌وروپادا ده‌بیننه‌وه.
ئاوێنه: ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ڕوسیا‌و توركیای تۆمه‌تبار كرد به په‌یڕه‌و كردنی ستراتیژێك كه ئامانجه‌كه‌ی جوڵاندنی گیانی شه‌ڕه‌نگێزییه دژی فه‌ره‌نسا له ئه‌فریقا، هاوكات فرانك ریسته‌ر وه‌زیری بازرگانی فه‌ره‌نسا هۆشدارییدا به‌رامبه‌ر به جموجوڵه‌كانی توركیا و ڕایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا له داهاتوودا به دۆسیه‌ی توركیادا ده‌چێته‌وه و چاوه‌رانی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ڕه‌فتاره قبوڵنه‌كراوه‌كانی له سه‌ر دۆسیه‌ی هه‌رێمی ناگۆرنۆی قه‌ره‌باغ سزا بدرێت، وتیشی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت توركیا هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌راستیشدا بگوڕێت و سه‌روه‌ری قوبرس و یۆنان پێشێل نه‌كات.
هه‌روه‌ك داواشی له توركیا كرد، واز له گواستنه‌وه‌ی چه‌ك بۆ باكووری ئه‌فریقا بهێنێت و هێنده‌ی تر دۆسیه‌ی كۆچ له دژی ئه‌وروپا به كار نه‌هێنێت. ئه‌ڵمانیاش شانبه‌شانی فه‌ره‌نسا داوای كۆتاییهاتنی پێشێلكارییه‌كانی توركیا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا ده‌كات.
له لایه‌كی تره‌وه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا دووپاتی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی خۆی وه‌ك به‌شێك له ئه‌وروپا ده‌بێت و كارده‌كات بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، به‌تایبه‌تی له‌و دۆسیه‌یانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به ناوچه‌كه و جیهانه‌وه هه‌یه.، ئه‌ردۆغان له كۆنگره‌یه‌كدا به ئه‌ندامانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی راگه‌یاندوه، كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاینده‌یان بونیاد بنیًن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا خۆیان وه‌ك به‌شێك له ئه‌وروپا ده‌بینن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان به‌هێزتر ده‌كه‌ن. توركیا چه‌ندین جار هه‌لی ئه‌ندامبوون له یه‌كێتی ئه‌وروپای له ده‌ست داوه و ئاماده نه‌بووه مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی له یه‌كێتییه‌كه قبوڵ بكات، جموجوڵه‌كانی ئه‌م دواییانه و دژایه‌تییكردنی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی هێنده‌ی تر زیانی به دۆسیه‌كه‌ی گه‌یاندووه.