2020-11-24   967     
مسته‌فا كازمی
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی ده‌ڵێت، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌دوای ده‌رچه‌یه‌كی یاساییدا ده‌گه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت موچه‌ی هه‌رێم خه‌رج بكات. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌و وه‌فدی دانوستانكاری هه‌رێم ئاماده‌ن رو له‌به‌غدا بكه‌ن بۆ كۆبونه‌وه.
ئاوێنه: سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری ناردنی 320 ملیار دیناره‌كه‌ی له‌لایه‌ن كازمییه‌وه، رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی، به‌میدیای پارتی راگه‌یاندووه، پێویسته ره‌چاوی ره‌وشی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكرێت، چونكه كه‌وتووه‌ته ژێر فشارێكی زۆر‌و ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی یاسای وه‌رگرتنی قه‌رز ره‌فتار بكات، روبه‌ڕوی به‌رپرسیارێتی ده‌بێته‌وه.
به‌وته‌ی ناوبراو، مسته‌فا كازمی به‌دوای ده‌رچه‌یه‌كی یاساییدا ده‌گه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات، "ئێمه‌ش باسمان له‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی یاسا بڕیار بێت به‌غدا موچه‌ی ئه‌م سێ مانگه‌ی كۆتایی (2020) ره‌وانه نه‌كات، ئه‌وا ده‌كرێت موچه‌ی ئه‌و سێ مانگه بدات، كه قه‌رزه له‌سه‌ری‌و نه‌یناردووه، كه مانگه‌كانی (ئایار، حوزه‌یران، ته‌مموز)ی ئه‌مساڵن."
رێباز حه‌ملان ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، سبه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌بات‌و تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر پێدانی متمانه به‌شاندنی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه‌و شانده‌كه ئاماده‌ن رو له‌به‌غدا بكه‌ن بۆ كۆبونه‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه شاندی هه‌رێم له‌سه‌ر دو بابه‌ت ده‌یه‌وێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات، ئه‌وانیش، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه‌ی ئه‌مساڵ‌و داڕشتنی بودجه‌ی (2021)ـی ئیتیحادین.