فواد حوسێن: داعش لە عیراق چالاكیەكانی چڕتركردوه‌تەوە
  2020-11-26       322       
وەزیری دەرەوەی عیراق چەكدارانی داعش بوونیان لە عیراق هەیە و چالاكیەكانیان چڕتر كردوه‌تەوە.

ئاوێنە: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق لە میانەی سەردانەكەی ئێستایدا بۆ مۆسكۆ بە ئاژانسی نوڤوستی راگەیاند: "سوپاسی رووسیا دەكەین بۆ هەوڵەكانی لە شەڕی دژی داعش".

راشیگه‌یاند: چەكدارانی داعش لەم چەند مانگەی دوایدا چالاكیەكانی زیاتر كردووە وه‌ك لە مانگەكانی رابردوو.

وتیشی: "زانیاریمان هەیە كە ئەو رێكخراوە دەكەوێتە چەند ناوچەیەكی دیاریكراوی پارێزگاكانی ئەنبار و كەركوك و دیالە، لە هەندێك ناوچەی نەینەواش هه‌ن".

فوئاد حوسێن، ئاماژەی بەوەش كرد: "هێزە عیراقییەكان ئەندامانی رێكخراوی داعش دەستگیر دەكەن كەلە نەتەوە جیاوازەكانن، دەسەڵاتدارانی عیراق لە گفتوگۆدان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپای رۆژئاوا سەبارەت بەو هاوڵاتیانەی خۆیان كەپەیوەندییان بە داعشەوە كردووەو هێرشەكانیان بۆ سەر خاكی عیراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×