2020-11-27   913     
موحسین فەخریزادە
كاردانه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له‌به‌رامبه‌ر كوشتنی موحسین فەخریزادە، زانای بواری ئه‌تۆمی ئێران به‌رده‌وامه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا راوێژکاری سەربازی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت، "تۆڵەکردنەوەی کوژراونی فەخریزادە وەک هەورە بروسکە دەبێت".
ئاوێنه: حسێن دەهقان، راوێژکاری سەربازی عەلی خامنەیی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەپەرەی فەرمی خۆی لەتویتەرو له‌ئاماژه‌یه‌كدا بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا نوسیویه‌تی، دەوڵەتی جولەکە لەدواین رۆژەکانی تەمەنی هاوپەیمانە سیاسییەکەیدا هەوڵدەدات فشار لەسەر ئێران دروستبکات بۆ پەلکێشکردنی جەنگێکی فراوان لەناوچەکەدا.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه، کاردانەوەو تۆڵەکردنەوەی کوژراونی موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی وڵاتەکەی وەک "هەورە بروسکە" دەبێت‌و تۆڵەی ناوبراو دەکەنەوە.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی، ئاژانسی هه‌واڵی فارس له‌زاری شەھریار حەیدەری، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشتی نیشتمانی‌و سیاسەتی دەرەوەیی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامیی ئێران بڵاویکردەوە، "موحسین فەخریزادە لەلایەن تیرۆریستانه‌وه لەناوچەی ئابسەردی دەماوەند لەتاران شه‌هیدكرا. تیرۆریستەکان ئۆتۆمبێلەکەیان کردە ئامانج‌و بەو هۆیەوە فەخریزادە بەسەختی برینداربو، دواتر شەڕ لەنێوان هێرشکارەکان‌و تیمی ئەمنیی فەخریزادە دروستبو".
هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران-یش دوای ڕوداوه‌كه ڕایگه‌یاند، "تیرۆریستانی ده‌مامكدار ئۆنۆمبیلەکەی موحسین فەخریزادە، سەرۆکی ڕێکخراوی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی به‌رگری ئێرانیان دایە بەر ده‌ستڕێژی گوله‌و له‌ئه‌نجامدا ناوبراو به‌سه‌ختی بریندار بو".
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه "بەداخ‌و مەخابنێکی زۆرەوە ھەوڵی گروپی پزیشکی بۆ بەزیندو ڕاگرتنی ئەم پسپۆڕە ھەڵکەوتەیەی ئێران سەرکەوتو نەبووەو لەئەنجامدا سەرۆکی ڕێکخراوی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی به‌رگری دوای ساڵانێکی دورودرێژ له‌خەبات‌و تێکۆشان بەپلەی بەرزی شەھادەت گه‌یشت".
ئەو زانا ئەتۆمیەی ئەمڕۆ کوژرا، بەرپرسی بەشی توێژینەوەو نوێگەری رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بووه‌و بە"سندوقی رەشی" دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران دادەنراو ئەندامێکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێرانیش بووه.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەتویتێکدا له‌باره‌ی كوشنی ئه‌و زانایه‌وه نوسیویه‌تی، "ئه‌مرۆ زانایه‌كی بواری ئه‌تۆمی ئێرانی به‌شێوه‌یه‌كی ترسنۆكانه تیرۆركرا، نیشانەی رون هەیە ئیسرائیل رۆڵی لەتیرۆرکردنی زانا گەورەکەی ئێران‌دا هەیە".
داواشی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌ی‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه كه هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به‌و "تاوانه" هه‌بێت‌و ئیدانه‌ی ئه‌و كاره "تیرۆریستییه" بكه‌ن كه ده‌وڵه‌تی له‌پشته‌وه‌یه.