400 کەسایەتیی سیاسی و مەدەنیی باكوری كوردستان لە 17 ڕۆژدا دەستبەسەر کران
  2020-11-28       428       
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ماوەی 17 ڕۆژدا 415 هەڵسووڕاوی سیاسی و مەدەنیی کوردیان لە تورکیا دەستبەسەر کردووە.

ئاوێنه‌: ئوپەراسیۆنەکانی پۆلیس دژی هەڵسووڕاوانی سیاسی و مەدەنیی کوردی تورکیا پاش لێدوانەکەی ئەم دوایییەی ئەردۆغان لەبارەی "چاکسازی" و بەتایبەت لەبارەی یاسای سزادان پەرەی سەندووە و لە ماوەی 17 ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم 415 هەڵسووڕاوی سیاسی و مەدەنیی  باكوری كوردستان دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی ئاژانسی هەواڵی Mezopotamya هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە 17 ڕۆژی ڕابردوودا 18 هەڵمەتی دەستبەسەرکردنیان لە سەنتەری پارێزگا و شارە کوردنشینەکانی تورکیا ئەنجام داوە و لە ئەنجامدا 415 هەڵسووڕاوی سیاسی و مەدەنیی کوردیان دەستبەسەر کردووە و 11 کەس لە دەستبەسەرکراوانیش تا ئەم کاتە بە حوکمی دادوەرەکانی تورکیا زیندانی کراون.

زیاترین دەستبەسەرکردنیش لە 5 پارێزگای دیاربەکر و باتمان و بینگۆڵ و دێرسیم و سێرت بووە. 109 کەس لە 415 دەستبەسەرکراوەکەش هەڵسووڕاوی سەندیکا کرێکارییەکانی تورکیا بوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×