حكومەتی عێراق: لەم هەفتەیەدا بودجەی 2021 رەوانەی پەرلەمان دەكەین
  2020-11-29       406       

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی و ئابوریی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاشكرایكرد، حكومەت بە نیازە لەم هەفتەیەدا، پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 بنێرێتە پەرلەمانی عێراق.

ئاوێنە: مەزهەر محەمەد ساڵح، لەلێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم" راگەیاند، ناردنی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمان لەلایەن حكومەتەوە لەبەر چەند كێشەیەك دواكەوتوە لەوانە ئەو دۆخە داراییەی كە لە چاكی كۆتایی ئەمساڵدا هەبوەو هەروەها ئەوەش وایكرد كە حكومەت پێداچونەوە بە زۆر پرسدا بكات لەوانە زیادكردنی سەرچاوە نانەوتییەكان و چاوخشاندنەوە بە خەرجییەكاندا كە ئەوەش پێویست بە كات و هەوڵی زیاتر بوە.

جەختیشی كردۆتەوە كە حكومەتی عێراق جددیە لەوەی لەم هەفتەیەدا پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 رەوانەی پەرلەمان بكات.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە پەرلەمانیش لەسەریەتی هەوڵەكانی چڕبكاتەوە بۆ پەسەندكردنی بودجەو بەهۆی ناكۆكییەكانەوە دوای نەخات.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×