لە عێراق 34 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا كە 11 حاڵەتیان لە سلێمانی بون
  2020-11-30       367       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، دو هەزارو 114 كەسی دیكە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و 34 توشبوش گیانیان لەدەستداوە كە لەوانە 11 حاڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، كەمێك لەمەوبەر، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 26 هەزار و 494 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان دو هەزارو 114 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا یەك هەزارو 771 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو 34 توشبوی دیكەش گیانیان لەدەستداوە كە 11 توشبویان لە پارێزگای سلێمانی بون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 552 هەزار و 549 كەس و لەوانە 12 هەزارو 258 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 482 هەزارو 674 كەسیان چاكبونەتەوەو 57 هەزارو 617 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 293 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×