داخستنی دەرگای قوتابخانەكان درێژكرایەوە
  2020-12-01       568       
لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و سەرچاوەیەكیش رایدەگەیەنێت،"داخستنی دەرگای قوتابخانەكان تاوەكو سەری ساڵی نوێ بەردەوام دەبێت".

ئاوێنه‌: سەرچاوەیەک لە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا رایگەیاند، " لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیار دەدرێت کە مانگێکی دیکەش قوتابخانەکان دابخرێن و نەکرێنەوە، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی مامۆستا و قوتابییان و کەمکردنەوەی زیاتری تووشبووانی کۆرۆنا."

ئەوەش لەكاتێكدایە،وابڕیارە ئەمرۆ لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا كۆببێتەوە و تیایدا بریار لەبارەی پرۆسەی خوێندنەوە بدرێت.

جێگەی باسە،  رۆژی 1-11-2020 خوێندنی ناو پۆل بۆ قۆناغەکانی یەک و دووی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی بەشێوەیەکی کاتی راگیرا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×