لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی پەیامێك ئاڕاستەی هاوڵاتیان و خۆپیشاندەران دەكات و رایدەگەیەنێت كە لەگەڵ داوا رەواكانیاندایەو پشتیوانیان لێدەكات، بەڵام دەشڵێت، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق جارێكی دیكە بەڵێنیداوە كە چارەسەری كێشەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكات، بۆیە شێخ جەنگی داوا لە خۆپیشاندەران دەكات چەند رۆژێكی دیكە دان بە خۆیاندا بگرن و ئه‌گه‌ریش بڕیاریانداوه گردبونه‌وهو خۆپیشاندانتان هه‌بێت، به هێمنی و له چوارچێوه‌ی خۆیدا ئه‌نجامی بده‌ن و هەروەك داواشی لە هێزە ئەمنییەكان كردوە "به زوترین كات هه‌مو ئه‌و كه‌سانه ئازاد بكه‌ن كه به‌هۆی به‌شداریان له خۆپیشاندان بۆ داواكردنی مافه‌كانیان ده‌ستگیر كراون."
ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی لە پەیامێكدا
كە ئاڕاستەی هاوڵاتیانی كردوە رایگەیاند"ده‌مه‌وێت دڵنیابن كه من له‌گه‌ڵ
داوا حه‌ق و ره‌واكانی ئێوه‌م و پشتیوانی‌تان لێ ده‌كه‌م. وه‌كو سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستانیش له‌وه به‌ئاگاین كه چیتر قبوڵ ناكرێت هاوڵاتیانی هه‌رێمی
كوردستان، بكرێن به قوربانی گه‌نده‌ڵی و ناڕۆشنی و ململانێ سیاسییه‌كان."
ئەوەشی
خستۆتەڕو"له ئێستادا كه ماڵ به ماڵ و شه‌قام و شاره‌كانی
كوردستان، به‌ده‌ست دواكه‌وتنی موچه و خراپبونی ئاستی ژیان و بژێوییان ده‌ناڵێنین
و، بێهیوایی و توڕه‌یی په‌نگده‌خواته‌وه، منیش له‌گه‌ڵ ئێوه نیگه‌رانم، هه‌مو هه‌وڵه‌كانم
چڕكردۆته‌وه بۆ كۆتاییهێنانی یه‌كجاری به كێشه‌ی موچه خۆرانی خه‌ڵكی كوردستان."
ئاشكراشیكردوە كە "له‌م پێناوه‌شدا، گفتوگۆكانی دوێنێ شه‌ومان له‌گه‌ڵ
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ته‌رخان كرا بۆ چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه
و هه‌ژارییه. سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق...جارێكی تر به‌ڵێنی دا‌و به‌ڵێنمان لێ وه‌رگرت كه ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی بدۆزێته‌وه
تا بتوانێت به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی كه به یاسای قه‌رز به‌ده‌ستیان هێناوه، بۆ موچه
خۆرانی گه‌له‌كه‌مان سه‌رف بكات."
ئاماژەی بەوەشداوە كە "هه‌ر له‌و گفتوگۆیه‌دا، به تێگه‌یشتن له دۆخی
خراپی زۆرینه‌ی خه‌ڵك، له‌م وه‌رزی سه‌رما و بێ موچه‌ییه‌دا، داوامان كرد چاره‌سه‌رێكی
بنچینه‌یی بكرێ بۆ كێشه‌ی بودجه و موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان. سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیاری
كرد كه رۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی ١٢ی ٢٠٢٠ كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق
ئه‌نجام بدرێ. پێشوازیمان له‌و پێشنیاره كرد."
لاهور شێخ جەنگی جەختی كردۆتەوە كە "دڵنیابن به‌نده به نوێنه‌رایه‌تی ئێوه و
هه‌مو موچه خۆرانی هه‌رێم له‌و كۆبونه‌وه‌یه به‌شدار ده‌بین، به‌رگری له مافه‌كانتان
ده‌كه‌ین و هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین پشك و مافه ره‌واكانتان له بودجه‌ی فیدراڵی
٢٠٢١ دا جێگیر بكرێت و به یه‌كجاری ئه‌م كێشه درێژخایه‌نه كۆتایی پێ بێت."
هەروەها داواشی لە
خۆپیشاندەران كردوە كە "چه‌ند رۆژێكی تریش دان به خۆتاندا
بگرن، به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و توانا، به‌رگریكاری مافه‌كانتان ده‌بین."
وتوشیەتی"ئه‌گه‌ریش بڕیارتانداوه
گردبونه‌وه و خۆپیشاندانتان هه‌بێت، به هێمنی و له چوارچێوه‌ی خۆی دا ئه‌نجامی
بده‌ن، رێگه مه‌ده‌ن چالاكییه‌كانتان ببێته مایه‌ی زیان گه‌یاندن به كاسبكار و
ئه‌و جوڵه كه‌مه‌ی له بازاڕه‌كاندا ماوه. با هاونیشتمانییان له‌وه زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند
نه‌بن."
هەروەك داواشی لە
هێزە ئەمنییەكان كردوە،"نه‌بنه هۆكاری زیان گه‌یاندن به
ناوبانگی خۆیان و بزانن كه خۆپیشانده‌ران، خانه‌نشین و مامۆستا و كارمه‌ندان و موچه‌خۆران،
خوشك و برا و كه‌سوكاری ئێمه‌ن، ته‌نها رێزگرتن و پاراستنیان، ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی
و رێگه‌ی راستی بوژاندنه‌وه‌ی كوردستان هه‌موار ده‌كات."
هەروەك داواشی لە هێزە ئەمنییەكان كردوە "به زوترین كات هه‌مو ئه‌و كه‌سانه ئازاد بكه‌ن
كه به‌هۆی به‌شداریان له خۆپیشاندان بۆ داواكردنی مافه‌كانیان ده‌ستگیر كراون."
دەقی پەیامەكە...
په‌یامێك له لاهور شێخ جه‌نگی یه‌وه
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست
ده‌مه‌وێت دڵنیابن كه من له‌گه‌ڵ داوا حه‌ق و ره‌واكانی ئێوه‌م و پشتیوانی‌تان
لێ ده‌كه‌م. وه‌كو سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش له‌وه به‌ئاگاین
كه چیتر قبوڵ ناكرێت هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، بكرێن به قوربانی گه‌نده‌ڵی و
ناڕۆشنی و ململانێ سیاسییه‌كان.
له ئێستادا كه ماڵ به ماڵ و شه‌قام و شاره‌كانی كوردستان، به‌ده‌ست
دواكه‌وتنی موچه و خراپبونی ئاستی ژیان و بژێوییان ده‌ناڵێنین و، بێهیوایی و توڕه‌یی
په‌نگده‌خواته‌وه، منیش له‌گه‌ڵ ئێوه نیگه‌رانم، هه‌مو هه‌وڵه‌كانم چڕ كردۆته‌وه بۆ
كۆتاییهێنانی یه‌كجاری به كێشه‌ی موچه خۆرانی خه‌ڵكی كوردستان. له‌م پێناوه‌شدا،
گفتوگۆكانی دوێنێ شه‌ومان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ته‌رخان كرا بۆ
چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه و هه‌ژارییه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هاوخه‌میی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر نیگه‌رانییه‌كانی
ئێمه و ئێش و ئازاری موچه خۆر و مافخوراوه‌كانی كوردستان، و جارێكی تر به‌ڵێنی دا،
و به‌ڵێنمان لێ وه‌رگرت كه ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی بدۆزێته‌وه تا بتوانێت به‌شێك له‌و
پاره‌یه‌ی كه به یاسای قه‌رز به‌ده‌ستیان هێناوه، بۆ موچه خۆرانی گه‌له‌كه‌مان
سه‌رف بكات.
هه‌ر له‌و گفتوگۆیه‌دا، به تێگه‌یشتن له دۆخی خراپی زۆرینه‌ی خه‌ڵك، له‌م
وه‌رزی سه‌رما و بێ موچه‌ییه‌دا، داوامان كرد چاره‌سه‌رێكی بنچینه‌یی بكرێ بۆ كێشه‌ی
بودجه و موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان. سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیاری كرد كه رۆژی یه‌كشه‌ممه
٦ی ١٢ی ٢٠٢٠ كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌نجام بدرێ. پێشوازیمان
له‌و پێشنیاره كرد. دڵنیا بن به‌نده به نوێنه‌رایه‌تی ئێوه و هه‌مو موچه خۆرانی
هه‌رێم له‌و كۆبونه‌وه‌یه به‌شدار ده‌بین، به‌رگری له مافه‌كانتان ده‌كه‌ین و هه‌مو
هه‌وڵێك ده‌ده‌ین پشك و مافه ره‌واكانتان له بودجه‌ی فیدراڵی ٢٠٢١ دا جێگیر بكرێت
و به یه‌كجاری ئه‌م كێشه درێژخایه‌نه كۆتایی پێ بێت.
لێره‌شه‌وه، دوای ئه‌و پشودرێژییه بێ وێنه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر كه‌مته‌رخه‌می و
نابه‌رپرسیارێتییه‌كانی حوكمڕانی نیشانتانداوه، داواتان لێ ده‌كه‌ین چه‌ند رۆژێكی
تریش دان به خۆتاندا بگرن، به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و توانا، به‌رگریكاری مافه‌كانتان ده‌بین.
ئه‌گه‌ریش بڕیارتانداوه گردبونه‌وه و خۆپیشاندانتان هه‌بێت، به هێمنی و له
چوارچێوه‌ی خۆی دا ئه‌نجامی بده‌ن، رێگه مه‌ده‌ن چالاكییه‌كانتان ببێته مایه‌ی زیان
گه‌یاندن به كاسبكار و ئه‌و جوڵه كه‌مه‌ی له بازاڕه‌كاندا ماوه. با هاونیشتمانییان
له‌وه زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن.
داواش له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین، نه‌بنه هۆكاری زیان گه‌یاندن به
ناوبانگی خۆیان و بزانن كه خۆپیشانده‌ران، خانه‌نشین و مامۆستا و كارمه‌ندان و موچه‌خۆران،
خوشك و برا و كه‌سوكاری ئێمه‌ن، ته‌نها رێز گرتن و پاراستنیان ، ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی
و رێگه‌ی راستی بوژاندنه‌وه‌ی كوردستان هه‌موار ده‌كات.هه‌ر لێره‌وه دا‌واشیان لێ
ده‌كه‌ین به زوترین كات هه‌مو ئه‌و كه‌سانه ئازاد بكه‌ن كه به‌هۆی به‌شداریان له
خۆپیشاندان بۆ داواكردنی مافه‌كانیان ده‌ستگیر كراون.
هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی چه‌ند ساڵی رابردومان، و ئه‌و به‌هایانه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستانی له‌سه‌ر دامه‌زراوه و نوێ كراوه‌ته‌وه، شاهید و هانده‌رن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
كه هه‌میشه له به‌ره‌ی خه‌ڵك و داوا حه‌ق و ره‌واكانیان بوین. ئێستاش هه‌مان بیر
و باوه‌ڕ درێژه پێ ده‌ده‌ین، و دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران
بڕیار و سیاسه‌تی یه‌كێتی نه‌بوه و نابێت.