2020-12-04   508     
جۆ بایدن
جۆ بایدن دهڵێت، وڵاتهكهی دەگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ ئێرانو سزاکانی سەر ئەو وڵاتەش سوک دەکات، ئەگەر چەند گرەتنییەکی لەلایەن ئێرانەوە بەدەستبهێنێت.
ئاوێنه: لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڕایگهیاند، ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ ئێرانو سزاکانی سەر ئەو وڵاتەش سوک دەکات ئەگەر چەند گرەتنییەکی لەلایەن ئێرانەوە بەدەستبهێنێت.
هاوکات هێرشیکردە سەر سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بەتایبەتی لەبارەی ئێرانەوە کە لەرێککەوتنە ئەتۆمیەکە کشاوەتەوە. وتیشی، هەوڵەکانی ترەمپ لەم دۆسیەیەدا شکستیهێناوە.
بایدن لەبارەی لێکەوتەکانی کوژرانی موحسین فەخریزادە، زانا ئەتۆمیەکەی ئێران وتی، زەحمەتە لە ئێستادا پێشبینی ئەوە بکرێت ئەو روداوە کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی وڵاتەکەیو ئێران دابنێتو لەیەکتریان دوربخاتەوە.