وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کاریگەریی نابێت
  2020-12-05       477       
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کاریگەریی لەسەر عێراق نابێت بەو پێیەی کۆمەڵێکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان راهێنانیان پێکراوە.

ئاوێنه‌: وەین ماروتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، تا ئێستا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی راهێنانی بە ٢٤٠ هەزار لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە، بۆیە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کاریگەرییێکی ئەوتۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش نابێت.

ناوبراو باسی لەوەش کردووە، هاوپەیمانان تەنها هاوکاریی لۆجیستی و هەوڵگری دابین دەکەن بۆ هێزە عێراقییەکان و لە ئێستادا لە ئۆپراسیۆنەکانی دژی گرووپە چەکدارییەکان بەشداری ناکەن، بەڵکوو تەنها ئەرکیان تەنها رێبەرییە.

شایانی باسە مانگی رابردوو، واشنتن بڕیاری دا ٥٠٠ سەربازی بکشێنێتەوە، لە کۆی سێ هەزار سەرباز کە لە عێراقدا هەن و فەرمانەکە لە مانگی کانوونی دووەمدا جێبەجێ دەکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×