2020-12-05   438     
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی خۆپارێزی له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی 200-2021 له قوتابخانه و زانكۆ و په‌یمانگاكان و گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرد.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی مسته‌فا كازمی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی كۆبوه‌وه و بڕیاردرا، ئەو منداڵانەی کە لە خوار تەمەنی 10 ساڵییەوەن و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێویسته پشكنینیان بۆ بكرێت، هه‌روه‌ها بڕیاردراوه كه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سه‌ردانیكردنی زیندانیكراوان به‌پێی مه‌رج و رێنماییه‌كان.
لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی، وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵای راسپاردوه، به پابەندبونیان بە بڕیارەکانی لیژنەی تایبەت بە له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنگه و کۆلێژەکان و هه‌ر ناوه‌ندێكی خوێندنیش پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی نه‌بێت داده‌خرێت، پارێزگاره‌كانیش راسپێردراون به‌ده‌ركردنی رێكاری پێویستی خۆپارێزی به‌ره‌چاوكردنی ئه‌و رێنماییانه‌ی لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە ده‌ركراون و په‌سه‌ندكراون.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، وەزیری تەندروستی ڕاپۆرتێکی وردی سەبارەت بە دوا پەرەسەندنەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئامارەکان خستەڕو، راشیگه‌یاندوه، به‌ره‌چاوكردنی ئەو ڕێوشوێنانەی کە پێویستن بۆ دابینکردنی ڤاکسینەکان لە ئاستی جیهان، له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی بەشدار لە بەرهەمهێنانی ڤاكسین كه له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت له‌گفتوگۆكان.