زیاتر لە 26 ملیۆن عێراقی مافی دەنگدانیان هەیە
  2020-12-10       470       
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: زیاتر لە 26 ملیۆن كەس ماقی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنەكەی ساڵی داهاتوو هەیە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق، زیاتر لە 26 ملیۆن و 642 هەزار هاووڵاتی عێراقی مافی دەنگدانیان هەیە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت كە لە 6 ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.

لە ڕاگەیەنراوەكە ئەوەش هاتووە: تا ئێستا زیاتر لە 12 ملیۆن كارتی دەنگدان دابەشكراوە و زیاتر لە 14 ملیۆن دەنگدەریش لە سیستەمی بایۆمەتری بۆ هەلبژاردن ناویان تۆماركراوە.

لە ڕاگەیەنراوەكە ئەوەش خراوەتەڕوو: بەردەوامن لە رێكارە تەكنیكی و لۆجستییەكان تا پڕۆسەی هەڵبژاردن لەو وادەی دیاری كراوی خۆی، ئەنجام بدرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×