توركیا بۆ ئێران: لێدوانەكانتان دژی سەرۆك كۆمار جێگەی قبووڵكردن نییە
  2020-12-13       442       

دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە رێورەسمی راگەیاندنی سەركەوتن بەسەر ئەرمینیادا لە باكۆ، كۆپلە هۆنراوه‌ی ئاراس ئاراسی وت، لەلایەن ئێرانەوە كاردانەوەی لێكەوتەوە و بەرپرسانی ئێران لە میدیاكان ھێرشیان كردە سەر ئەردۆغان.

ئاوێنه‌: لەسەر گرژییەكانی نێوانیان و ھێرشكردنە سەر رەجەب تەیب ئەردۆغان، وەزیری دەرەوەی توركیا پەیوەندی بە وەزیری دەرەوەی  ئێران كرد و پێیڕاگەیاندووە "لێدوانەكانتان دژی سەرۆك كۆمار جێگەی قبووڵكردن نییە".

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێكدا وەڵامی ئەردۆغانی دایەوە و گوتی: ئەردۆغان دژی سەربەخۆیی كۆماری ئازەربایجان قسەی كردووە، ھیچ كەس بۆی نییە باس لە ئازەربایجانی خۆشەویستی ئێمە بكات".

ئێوارەی رۆژی شەممە 12/12/2020 مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف ئەنجامداوە. گفتوگۆیان لەسەر خوێندنەوەی شیعرێک لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە شاری باکوی پایتەختی ئازەربایجان کردووە.

چاوشئۆغڵو بە ھاوتا ئێرانییەکەی راگەیاندووە "ئەو شیعرەی خوێندراوەتە پەیوەندی بە قەرەباغەوە ھەبووە و سەرۆك کۆمار، لە وتەکانیدا ئاماژەی بە ئێران نەداوە".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×