بەهۆی جیاوازی نرخی دۆلارەوە، ئەمڕۆ عێراق 27 ملیار دینار زیانی بەركەوتوە
  2020-12-14       601       

جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاهە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت؛ زیانی ئەمڕۆی عێراق بەهۆی جیاوازی نرخی فرۆشتنی دراو زیاتر لە 27 ملیار دینار بوە.

ئاوێنە: خالید جەشعمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاهە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند؛ بەهۆی سیاسەتە خراپەکانی بانکی ناوەندییەوە، زیانی ئەمڕۆی عێراق لە فرۆشتنی دراو زیاتر لە (27) ملیار دینار بوە.

وتیشی: بانکی ناوەندی دۆلاری بە بانکە ئاهلییەکان بە (119) دینار بۆ هەر دۆلارێک فرۆشتوە، بەڵام لە بازاڕدا نرخی یەک دۆلار (131) دینار بوە.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دوشەممە نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی عێراق بەرزبوەوە بە جۆرێک لە بۆرسی کیفاحی ناوەندی لە بەغدا، نرخی (100) دۆلاری ئەمەریکی گەیشتە (132) هەزار دینار.

بەوتەی بەشێک لە خاوەن نوسینگەکان، بەرزبونەوەی خێرای دۆلار پەیوەندی بە دەنگۆی هەوڵەکانی بانکی ناوەندییەوە هەیە بۆ بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×