سبەینێ موچەی چوار وەزارەت‌و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەكرێت
  2020-12-15       661       

به‌پێی‌ خشته‌ی‌ نوێی‌ وەزارەتی دارایی هه‌رێم، سبەینێ موچەی چوار وەزارەت‌و سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم‌و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی ئەو خشتەیەی كە لەلایەن وەزارەتی دارایی‌و ئابوری حكومەتی هەرێمەوە بڵاوكراوەتەوە، سبەینێ چوارشەممە 16-12-2020، موچەی مانگی 10ی ئەم وەزارەتانە دابەشدەكرێت.
  
وەزارەتی كارەبا
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن
سەرۆكایەتی هەرێم
سەرۆكایەتی پەرلەمان
سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران
خانەنشینی پێشمەرگە

هەر بەگوێرەی خشتەكە، رۆژی  پێنجشەممە 17-12-2020 موچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×