ترەمپ بۆ پارته‌كه‌ی‌: هەڵوێستتان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان توندتربێت
  2020-12-18       658       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوا لەئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی پارتەکەی‌ -پارتی‌ كۆماریی- دەکات هەڵوێستەکانیان توندتربێت لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

ئاوێنه‌: ترەمپ توتێكی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌و نوسیویەتی، "داوا لەئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی پارتەکەم دەکەم هەڵوێستەکانیان توندتربێت لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، لەبەرئەوەی ئێمە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەمان بردۆتەوە."

ئه‌وه‌شی‌ نوسیوه‌، "ئێمه‌ هەڵبژاردنەکەمان بەجیاوازییەکی زۆر بردۆتەوە. لەپێناویدا شەڕبکەن، رێگەمەدەن بەسەریانەوە بڕوات."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×